
ژمارەیەک چەکداری حووسییەکانی یەمەن
ئاڤا نیوز
دوای هەڕەشەکانی ئەمریکا، حکومەتی عێراق بەڵێنی داوە ڕێگری لە هەر چالاکییەکی ناشارستانی گرووپی حووسییەکانی یەمەن لە نێوخاکی عێراقدا بکات.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی زانیارییەکان لە ساڵی 2018 ـەوە گرووپی حوسییەکان ئۆفیسێکیان لە ناوچەی جادرییە لە بەغدای پایتەختی عێراق کردووەتەوە، ئەبو ئیدریس شەرەفی و ئەبو عەلی عزی و محەممەد عەبدولعەزیم حووسی کە چەند سەرکردەیەکی دیاری حوسییەکانن و لەعێراق نیشتەجێن سەرپرشتی ئەو ئۆفیسە دەکەن، هاوکات لەڕێگەی ئەو ئۆفیسەوە و لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا سەرکردە باڵاکانی حووسییەکان چەندین سەردانیان بۆلای بەرپرسانی سیاسی عێراق و سەرکردەکانی حەشدی شەعبی و گرووپە چەکدارەکانی بەرەی مقاوەمە کردووە.
لێدوانی فەرمی: عەبدولڕەحمان جەزائیری، ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کە نووری مالیکی سەرۆکایەتی دەکات، ڕایگەیاند: فشارێکی نیودەوڵەتی زۆر خراوەتە سەر عێراق بۆ داخستنی نووسینگەی حووسییەکان و کۆتاییهێنان بە چالاکییەکانیان لە نێوخۆی عێراقدا، ئەمەش وایکردووە حکومەت گەرەنتی ڕێگری لە هەر چالاکییەکی ناشارستانی حوسییەکان بکات و چالاکییەکانیان لەچوارچێوەی کاری میدیایی و کولتووری سنووردار بکات .
زانیاریی زیاتر: جەزائیری جەختیشی لەوە کردەوە، پەیوەندی نوێنەرایەتی حووسییەکان لە عێراق لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان و گرووپە چەکدارەکانی بەرەی مقاوەمە لەعێراق تەنیا لە چوارچێوەی کاری سیاسییە و هیچ چالاکییەکی سەربازییان نییە وەک ئەوەی هەندێک لایەن باسی لێوەدەکەن.
لەلایەکی دیکەوە: یاسر وەتوت، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق لەدوای پشووی جەژنی ڕەمەزان، میوانداری لایەنی پەیوەندیدار بەپرسی حووسییەکان لەعێراق دەکەین و پەنجە لەسەر هەموو وردەکارییەکان دادەنێین، چونکە ئەمە پرسێکی هەستیارە و ڕەنگە عێراق پەلکێشی شەڕی ناوچەکە بکات.
باكگراوند: لە سەرەتای مانگی ئابی 2024 ـدا، حووسییەکان بەئاشکرا کوژرانی حسێن عەبدوڵڵا مەستوور یەکێک لەسەرکردە باڵا سەربازییەکان ئەو گرووپەیان لە هێرشێکی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر یاریگایەکی کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق لە شارۆچکەی جورف سەخەر لە باشووری بەغدا ڕاگەیاند.
ئەمەش بزانە: حووسییەكان یاخود بزووتنەوەی "ئەنساروڵڵا" بزووتنەوەیەكی ئیسلامی سیاسی شیعیی چەكداری هاوپەیمانی ئێرانە، لەپارێزگای سەعدە لەیەمەن لەسەرەتای نەوەدەكانی سەدەی ڕابردوو سەریانهەڵدا و دامەزرێنەرەكەیان بەدرەدین حووسییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران بۆردوومان دەکات
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
ژەنەراڵێکی ئەمریکا بۆ ئاڤا: گرژییەکان زۆر زیاتر دەبن
- جیهان
- 51 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و نەتانیاهۆ بەشداریی ئەمریکا لە شەڕ تاوتوێ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات