تابلۆی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان
ئاڤا نیوز
دەیان زیندانی سیاسیی داوای چارەنووسی مینحەکانیان دەکەن و ئاڤا میدیاش پرسەکە دەگەیێنێتە لایەنی پەیوەندیدار. هاوکات پرۆژەیەک بۆ هاوتاكردنی مینحەی زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق ئامادە دەکرێت.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی ڕابردوودا دەیان زیندانی سیاسیی لە هەرێمی كوردستان پەیوەندییان بە ژمارە تەلەفۆنەكانی ئاڤا میدیاوە كردووە و داوایان دەكرد كە سۆراغی چارەنووسی مینحەكانیان بكەین، لەمبارەیەوە ئاڤا داواکاریی ئەو زیندانییە سیاسییانەی گەیاندە وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان.
لێدوانی فەرمی: عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لەگەڵ سەرۆكی زیندانیانی سیاسیی عێراق گفتوگۆمان كردووە و وابڕیارە سەردانی هەرێمی كوردستان بكات، بۆ ئەوەی لە نزیكەوە گفتوگۆ بكەین و پڕۆژەیەك ئامادە بكەین بۆ هاوتاكردنی مینحەی زیندانیانی سیاسیی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرجەم زیندانیانی سیاسیی عێراق.
- سەبارەت بەهاوتاكردنی مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ عێراق، بۆ ئەو مەبەستە شاندی وەزارەتی شەهیدان سەردانی بەغدایان كردووە و لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق گفتوگۆی سەبارەت بە بابەتەكە كردووە و نووسراوی فەرمیشیان ئاراستەی حكومەتی عێراق كردووە، بۆ ئەوەی مووچەی كەسوكاری شەهیدان هاوتای عێراق بكرێت.
- بڕیارە شاندێكی دەزگای شەهیدانی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن و بێن بۆ وەزارەتی كاروباری شەهیدان و لێكتێگەیشتنێك واژوو بكەین بۆ ئەوەی هەوڵ بدەین مووچەی كەسوكاری سەربەزی شەهیدان هاوتا بكەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێکی خێرا لە وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی تەقینەوەکەی قەڵاچوالان