
ژمارەیەک چەکداری بزووتنەوەی حەماس لە کاتی نمایشێک
ئاڤا نیوز
بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، هەر پێشنیازێک کە چەک داماڵین لەخۆبگرێت، ڕەتدەکەنەوە و پابەند نابن پێیەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئیسرائیل دوایین پێشنیازی خۆی بۆ هەردوو وڵاتی نێوەندگیری دانووستاندنەکان، میسر و قەتەر ئاشکراکرد و داوای ئاگربەستێکی کاتی بۆ ماوەی 45 ڕۆژ دەکات لە بەرامبەردا حەماس نیوەی بارمتەکان ئازاد بکات، هاوکات داوای چەک داماڵینی بزووتنەوەی حەماس دەکات.
لێدوانی فەرمی: ئەندامێکی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند: بزووتنەوەکە بە ڕاشکاوی هەر پێشنیازێک ڕەتدەکاتەوە کە داوای چەک دانان بکات، چونکە هەر پێشنیازێکی لەو جۆرە یارمەتیدەر نابێت بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ.
زانیاریی زیاتر: حەماس پێشتر ڕایگەیاندبوو، خوێندنەوە بۆ پێشنیازەکەی ئیسرائیل دەکەن. بەڵام بەپێی زانیاری چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە حەماس، لەوانەیە پێشنیازەکە ڕەتبکەنەوە، چونکە هیچ گەرەنتییەکی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و کشانەوەی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە لەخۆ ناگرێت.
پێشنیازەکە بەم شێوەیەیە:
-لە ڕۆژی دووەمی ئاگربەستدا، حەماس دەبێت پێنج بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد بکات، دواتر بەشێوەیەکی کاتی بەشێک لە هێزەکانی ئیسرائیل لە هەندێک ناوچەی ڕەفح دەکشێنەوە.
-ڕۆژی حەوتەم حەماس چوار بارمتە ئازاد دەکات لە بەرامبەردا ئیسرائیل 54 زیندانی فەلەستینی کە سزای هەتاهەتایییان بەسەردا سەپێنراوە، ئازاد دەکات، ئەمە جگە لە 500 زیندانی کە لە 7 ئۆکتۆبەر دەستگیر کراون.
-دوای ئازادکردنی دیلەکانی ئیسرائیل لە ڕۆژی حەوتەمدا، سوپای ئیسرائیل دووبارە لە هەندێک ناوچە جێگیر دەکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڕەشەی نوێ لە ئێرانەوە بۆ ئیسرائیل: سزای تووندی تۆڵە دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ داوای خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج لە ئێران دەکات