
ڕاوکردنی باڵندەی کێوی و فرۆشتنەوەی لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەکات، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
ئاڤا میدیا بەدواداچوونێکی گرنگ و تایبەت بۆ پرسی ڕاوکردنی باڵندەی کێوی و فرۆشتنەوەی لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ڕاوچییەک لە سنووری سلێمانی، چەند وێنە و ڤیدیۆیەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆک بڵاو دەکاتەوە، تێیدا بانگەواز بۆ فرۆشتنی باڵندە کێوییەکانی نێو شاخ و کێوەکانی سنووری سلیمانی دەکات، ئەو ڕاوچییە باڵندە کێوییەکان بەڕێگەی قاچاغ دەباتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، لەوێ ساغیان دەکاتەوە و دەیانفرۆشێت.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا میدیا لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، زانیویەتی لەژێر پردەکەی سلێمانی کڕین و فرۆشتن بە چەندین جۆری جیاواز لە باڵندەی کێوییەوە دەکرێت، تەنانەت کڕیارانی بە ڕەگەز عەرەب بۆ کڕینی باڵندەی شاهین و بەحری سەردانی شوێنەکە دەکەن.
لێدوانی فەرمی: عەمید هێمن کەمەرخان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئاگەداری ئەم کارە نین و هیچ سکاڵایەکیش لەسەر ئەو بابەتە تۆمار نەکراوە، هەر حاڵەتێکی لەم شێوەیەش هەبێت ئەوا بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.
پێدراوە ڕاستەکان: چۆن سزای ئەو کەسانە دەدرێت کە بازرگانی بە باڵندە کێوییەکانەوە دەکەن؟
بەپێی ڕێنمایی ژمارە یەک لە ساڵی 2015، ڕێنمایی تایبەت بە ڕاوکردن و پاراستنی ئاژەڵی کێوی و باڵندەکان کە لە ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، لە ماددەی پێنجەمدا هاتووە:
-تێکدانی هێڵانەی باڵندەکان (بەتاڵ بێت یان هێڵکە و بەچکەی تێدا بێت) قەدەغەیە، ئەگەر ڕوویدا نرخی باڵندەکە بەسەر ئەنجامدەرەکەیدا دەسەپینرێت.
-ئەو ئاژەڵ و باڵندانەی ناتوانن بگەڕینەوە سروشت و گواستنەوەیان بۆ دەرەوی هەرێمی کوردستان، سزا بەسەر ئەنجامدەری کارەکەدا دەسەپینرێت:-
سزای ڕاوکردنی بەشێک لە باڵندە کێوییەکان:
-سزای ڕاوکردنی شاهین 10 ملیۆن دینارە.
-سزای ڕاوکردنی باڵەبان 10 ملیۆن دینارە.
-سزای ڕاوکردنی سێ کوژە 10 ملیۆن دینارە.
-سزای ڕاوکردنی لەیل 10 ملیۆن دینارە.
-سزای ڕاوکردنی لاجین 10 ملیۆن دینارە.
-سزای ڕاوکردنی کەوی دەری پێنج ملیۆن دینارە.
-سزای ڕاوکردنی فلامینگۆ سێ ملیۆن دینارە.
-سزای ڕاوکردنی پۆڕ 200 هەزار دینارە.
-سزای ڕاوکردنی لەق لەق یەک ملیۆن دینارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 42 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پردێکی جیاواز بۆ سەلامەتی هاتووچۆی هاووڵاتیان دروست دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا لەبارەی نەوت بە کوێ گەیشتوون؟
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا: کێشەی قوتابیانی زانکۆی کەرکووک چارەسەر کراوە