ئاڤا نیوز
خەمیس خەنجەر ستایشی ڕۆڵی سەرۆک مەسعود بارزانی دەکات لە شەڕی داعشدا، نموونەیەک دەهێنێتەوە و بە جوامێرانە و نموونەی میهرەبانی و بونیاتنانی بناغەی برایەتی وەسفی دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە و یەکێک لە سەرکردە سوننەکانی عێراق، ڕۆژی چوارشەممە 23-4-2025 لە مەراسیمی ڕۆژی نزای نیشتمانیدا لە هەولێر، باسی لە هەڵوێستێکی سەرۆک مەسعود بارزانی کرد کاتێک لە سەرەمی شەڕی داعشدا دەرگای هەرێمی کوردستانی بۆ 100 هەزار ئاوارەی ئەنبار کردووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: ساڵی 2014 کاتێک ڕێکخراوی داعش پارێزگای ئەنبار و بەشێکی زۆری خاکی عێراقی کۆنترۆڵ کرد، خەڵکی پارێزگاکە ئاوارە بوون. وەک خەمیس خەنجەر باسی دەکات، خەڵکەکەی لە ترسان ڕایانکرد و ڕوویان لە بەغدای پایتەخت کرد، زیاتر لە 100 هەزار کەس چوونە لای پردی بزێبز کە دەکەوێتە نێوان بەغدا و ئەنبار، بەڵام حەشدی شەعبی و سوپای عێراق ڕێگەیان پێنەدان بچنە ناو بەغداوە.
لێدوانی فەرمی: خەمیس خەنجەر لە درێژەی گێڕانەوەی چیرۆکەکە دەڵێت، ئەوکات ڕووداوی ناخهەژێن ڕوویان دا، ژنانی دووگیان لەسەر پردەکە مردن، پیاوانیش بێدەسەڵات مابوونەوە و هیچیان پێ نەدەکرا، پشتیان داعش بوو، حەشدی شەعبی و سوپای عێراقیش ڕێگەیان پێنەدەدان بەرەوپێشەوە جووڵە بکەن، دەستەوەستان مابوون سەیری ماڵ و مناڵی خۆیان دەکرد کە چۆن ئازار و مەینەتی دەکێشن.
وەکو خەمیس خەنجەر دەڵێت: "سەرۆک مەسعوود بارزانی زۆر جوامێرانە، داوای کرد ئەو خەڵکە ستەملێکراوە بێنە کوردستانەوە. ئەمە سەرەڕای ئەو هەموو قەیران و گەمارۆ و بارگرانییە ئابوورییەی لەسەر کوردستان بوو، ئەمە نموونەی میهرەبانی و بونیاتنانی بناغەی برایەتییە".
دەقی قسەکانی خەمیس خەنجەر:
ئەو قەیرانە گەورانەمان لەبیرە کە بەسەر عێراقدا هات، کە تیایدا کوردستان بوونی خۆی لەژێر سەرکردایەتی سیمبوولی میهرەبانی و برایەتی سەرۆک مەسعود بارزانیدا سەلماند.
کوردستان لە سەردەمی کارەساتی داعشدا زیانی بەرکەوت. داعش زۆربەی پارێزگاکانی ئێمەی داگیر کرد و کەسوکارەکانمان ماڵ و حاڵیان جێهێشت و ئاوارە بوون. ئێمە بووینە قوربانی دەستی ئەم ڕێکخراوە تیرۆریستییە و میلیشیا تاوانکارەکان.
دوو ڕووداوم لەبیرە کە زۆربەی عێراقییەکان هەرگیز لەبیریان ناچێتەوە: کاتێک ئەنبار دوای نۆ مانگ شەڕکردن کەوت، خەڵکەکەی ڕوویان لە بەغدای پایتەخت کرد. کاتێکیش تائیفییەکان ڕێگریان لە هاتنە ناوەوەی خەڵکی ئەنبار کرد بۆ پایتەخت، زیاتر لە سەد هەزار کەس لەسەر پردی بزێبیز مانەوە کە ئەنبار و بەغدا لەیەکتر جیادەکاتەوە. لەو ساتەدا ڕۆژانە ڕووداوگەلێک ڕوویان دەدا کە مرۆڤایەتی شەرمیان لێ دەکرد.
ژنان لەسەر ئەم پردە دەمرن، ژنانی دووگیان لەسەر ئەم پردە دەمرن، پیاوانیش بەبێ پەناگە و سەقف و خواردن و ڕزق و ڕۆزی چاودێری خێزانەکانیان دەکرد.
لێرەدا سەرۆک مەسعود بارزانی جوامێرانە ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر گواستنەوەی سەد هەزار لەو خەڵکە ستەملێکراوانە بۆ کوردستان. سەرەڕای ئەو هەموو مەترسییە ئەمنی و بارگرانییە ئابوورییە، بۆ ئەوەی نموونەی میهرەبانی و برایەتی بوونیاد بنێت، ئەم خاکەش لەسەر بناغەی برایەتی بوونیاد نراوە نەک تۆڵەکردنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 45 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- عێراق
- 4 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ژمارەییەکی شۆکهێنەر لە دەرچووانی پزیشکیی عێراق ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی خورمای پاکەتکراو بۆ ماوەی سێ مانگ قەدەغە دەکات
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان وادەی پەسەندکردنی ناوی کاندیدەکان ئاشكرا دەکات