
کچێکی تازە پێگەیشتوو لەکاتی بەئاگایە کە خەوی تێکچووە
ئاڤا نیوز
توێژینەوەیەکی زانستی دەریدەخات، تێکچوونی خەو تەنیا بۆ ماوەی دوو شەو دەتوانێت هێندەی چوار ساڵ کاریگەریی نەرێنی لەسەر جەستە و تەمەنی مرۆڤ بەجێبهێڵێت.
وێنە گەورەکە: خەو کردارێکی پێویستی ڕۆژانەیە بۆ بوونی جەستەیەکی تەندروست، لە ڕاستیدا مرۆڤ بۆ زیندوو مانەوەی هەروەک چۆن پێویستی بە خواردن و ئاوە بە هەمان شێوە پێویستی بە خەوتنە، لە نوێترین توێژینەوەشدا دەردەکەوێت تێکچوونی خەو کاریگەری لەسەر تەمەنیش دروست دەکات.
بڵاوکراوەی فەرمی: توێژینەوەیەک لە پەیمانگای کارۆلینسکای سوید، هەوڵی شیکارکردنی خەوی چەند بەشداربوویەکی داوە تیادا دەرکەوتووە، دوو شەوی کەمخەوی لەسەر یەکی بەشداربووان بە تێکڕا هەستیان بە 4.44 ساڵ زیادی تەمەنیان کردووە بەراورد بە تەمەنی ڕاستەقینەی خۆیان.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: توێژینەوەکە دەڵێت، گرنگی خەو و کوالیتیەکەی کاریگەری لەسەر تەندروستی جەستەیی مرۆڤ کاردانەوەی بەرامبەر بە تەمەن دەبێت ، هاوکات کوالیتی خەو نەک تەنیا کاریگەری لەسەر باری دەروونی هەستی پێدەکرێت، بەڵکو لەسەر خۆشگوزەرانی و وزە هەستی ڕۆژانەشدا کاریگەری گەورە دروست دەکات
لەلایەکی دیکەوە: هەر لە هەمان توێژینەوەدا دەرکەوتووە، هەمان بەشداربووان بۆ ماوەی نۆ کاتژمێر بۆ ماوەی دوو شەو خەوێکی باشتریان کردووە، هەستیان بە نزیکەی سێ مانگ گەنجی کردووە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
کۆمەڵێک کۆمپانیای فەرەنسی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئێران شەپۆلێکی دیکەی مووشەکی ئاراستەی تەلئەبیب کرد
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوی هاوبەشی گرووپی G7 لەبارەی جەنگی ئێران و ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
8 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
12 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- تەندروستی
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تووشبوویەکی نوێی تای خوێنبەربوون لە سلێمانی دەستنیشان کرا