ئاڤا زانیاریی نەبیستراو لەبارەی کاری لیژنەی لێکۆڵینەوە لە گەندەڵییەکەی دەروازەی باشماخ ئاشکرا دەکات
- ڕاپۆرت
- 1 ئایار

دەروازەی سنووریی باشماخ
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ کەیسێکی گەندەڵیی گەورە لە دەروازەی باشماخ پێکهێنرا، تاوەکو ئێستا لێکۆڵینەوە لەو کەیسە بەردەوامە.
بابەتی سەرەکی: لە مانگی نیساندا ئاڤا بڵاوی کردەوە، لە دەروازەی گومرگیی باشماخ، نزیکەی سێ ملیار دینار و نیو واتا (240 دەفتەر دۆلار) دیار نەماوە، پارەکە هی گومرگی چوار کۆمپانیای هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلە بووە کە لەلایەن بەرپرسێکی دەستڕۆیشتووەوە سەرپەرشتی دەکرێن، بە واستە و کۆدی ساختەوە پارەکەیان نەداوە، ئەوەبوو وەزارەتی دارایی و ئابووری لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەسەر پێکهێنا.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی ئاگادار لە لیژنەی لێکۆڵینەوەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن، ئەو فەرمانبەرەی لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراوە تاوەکو ئێستا دانی بەوەدا نەناوە کە کێی دیکەی لەگەڵە، هەروەها ڕەوانەی دادگاش نەکراوە، بەڵام ڕەنگە ڕەوانەی دادگا بکرێت.
-لێکۆڵینەوە لەگەڵ چەندین کەسی دیکەدا کراوە، بەڵام هیچیان لەسەر نەبووە.
- بڕیاربوو ئەم هەفتەیە لیژنەی لێکۆڵینەوە چەند پێشنیازێک بنووسن و ڕادەستی وەزیری دارایی و ئابووری بکەن، بەڵام وەزیر لێرە نەبوو، بۆیە هەفتەی داهاتوو پێشنیازەکان و کۆتا ئەبدەیت دەنووسن و ڕادەستی وەزیری دەکەین بۆ ئەوەی ئەویش بیدات بە لایەنە پەیوەندیدارەکان.
پێشنیازەکان بەم جۆرەن؛
-ئەو 481 ملیۆن دینارەی لە کۆمپانیاکان وەرگیراوە بکرێت بە ئیراد و بۆ حکومەت بگەڕێتەوە.
- ئەو چەند کۆمپانیایەی گومانیان لەسەرە ماوەی شەش مانگ کارەکانیان ڕابگیرێت، یان مۆڵەتی کارکردنیان لێ وەربگیرێتەوە، یان ڕێگەیان پێنەدرێت لەو دەروازەیە کار بکەن.
-چەند فەرمانبەرێک شوێنی کارکردنیان لە دەروازەی باشماخ بگوازرێتەوە (نقڵ) بکرێن.
-پێوەرەکانی کارکردن لە دەروازەی باشماخ توندوتۆڵتر بکرێت، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ڕێگە بۆ گەندەڵی وا نەڕەخسێت و دووبارە نەبێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: بەپێی بەدواداچوونەکانی ئاڤا گەندەڵییەكە بەمشێوەیە کراوە: لەبری هێنانی مۆڵەتی بازرگانی یان سزادانی کۆمپانیاکان پێش داخڵکردنی ئۆتۆمبێلەکان کە دەبووایە لەبەرامبەر هەر ئۆتۆمبێلێک بڕی 120 هەزار دینار وەربگیرێت، فەرمانبەرێكی دەروازەی باشماخ لەڕێگەی ساختەکردن و دەستكاریكردنی کۆد و پسوولە (وەسڵ)ەكانی پێشوو، وای كردووە ئۆتۆمبێلەكان هاوردە بكرێن بەبێ ئەوەی یەک دینار بدەن.
زانیاریی زیاتر: ئەو پارەیە ڕەسیدی ئۆتۆمبێلە، هەر ئۆتۆمبێلێک بەرامبەر هاوردەکردنی 100 هەزار دیناری وەک ڕەسید لێ وەردەگیرێت، ئەگەر ڕەسیدی نەبێت 120 هەزار دینار بەرامبەر هاوردەکردنی وەردەگیرێت، دیارە ئەو کۆمپانیایانە ڕەسیدی وەهمی لەسەر نووسراوی وەهمی واژۆ کراوە و هاوردە کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 11 چرکە لەمەوپێش
دامەزراندنی بانکی نیشتمانی لە هەنگاوەکانی کۆتاییدایە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فەرماندەیی گشتی یەکەی 70 تەقینەوەیەک ڕووی دا و کوژراو و بریندار هەیە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاریی دارایی مانگی هەشتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو بە 40 گەڕەکی دیکەی هەولێر دەگات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان دەرفەتی وەبەرهێنان بە کۆمپانیاکانی ئیمارات دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب