دوای حەوت لایەنەکە کۆمەڵ و یەکگرتووش شکست لە پێکهێنانی هاوپەیمانێتی دەهێنن
- هەواڵ
- 19 ئایار

دیمەنی لۆگۆ و وێنەی نەوەی نوێ، یەکگرتووی ئیسلامی، کۆمەڵی دادگەری، بەرەی گەل، ڕەوتی هەڵوێست، بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامی و د. یوسف محەممەد، گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لەگەڵ نزیکبوونەوەی دوایین وادەی تۆمارکردنی پارت و لیست و کاندیدە سەربەخۆکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، لایەنە سیاسییەکان بەردەوامن لە هەوڵدان بۆ دروستکردنی لیستێکی هاوبەش دوایینیان هەوڵی هەردوو پارتی ئیسلامی کۆمەڵ و یەکگرتوو بوو، دەیانویست بە یەک لیست بەشداری هەڵبژاردن بکەن، بەڵام نەیانتوانی بگەن بە ئەنجام و هەوڵەکەیان شکستی هێنا.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی ڕابردوو هەوڵێک هەبوو بۆ ئەوەی حەوت پارت و لایەن کە خۆیان وەک ئۆپۆزسیۆن دەناسێنن (نەوەی نوێ، یەکگرتووی ئیسلامی، کۆمەڵی دادگەری، بەرەی گەل، ڕەوتی هەڵوێست، بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامی و د. یوسف محەممەد) هاوپەیامنێتییەک پێکبهێنن و بە یەک لیست بەشداری هەڵبژاردنی مانگی 11ی ئەمساڵی پەرلەمانی عێراق بکەن، بەڵام دوای چەند کۆبوونەوەیەک هەوڵەکە شکستی هێنا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ دووشەممە کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، وادەی تۆمارکردنی پارت و لایەنە سیاسییەکان تاوەکو 22ی ئەم ماگە درێژکرایەوەتەوە و لایەنە سیاسییەکان دەتوانن بچن خۆیان تۆمار بکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی کە چوار بۆ پێنج لایەن هەوڵیان داوە بەبێ نەوەی نوێ هاوپەیمانێتی پێکبهێنن، بەڵام ئەویش ئەنجامی نەبووە.
هۆکارە زانراوەکان: سەرچاوەیەکی نزیک لەو لایەنە سیاسییانە قسەیان بۆ ئاڤا کردووە و چەند هۆکارێکی باس کرد کە بۆچی ئەو لایەنە سیاسییانە نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن، لەوانەش؛-
٠ پۆستی سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکە.
٠ سەرۆکی بازنەکان.
٠ ناکۆکی نێوان لایەنەکان.
٠ پارتێک هەبووە ناوی پارتێکی دیکەی هێناوە گوتوویەتی ئەگەر ئەوان بەشداری بکەن من بەشدار نابم.
٠ دەستوەردان هەبووە بۆ پەرتکردنی لایەنەکان. ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کرد، لە ناوخۆی کوردستان و لە عێراق و تەنانەت وڵاتانی دراوسێش هەوڵی زۆریان داوە هاوپەیمانێتیەکە سەرنەگرێت.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی دوای شکستهێنانی ئەو هەوڵەی لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆن، یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری هەوڵیان داوە ئەوان وەک دوو لایەنی ئیسلامی بە یەک لیست بەشداری هەڵبژاردن بکەن، چەندین کۆبوونەوە و گفتوگۆشیان کردووە، بەڵام نەگەیشتوونەتە ئەنجام.
لێدوانی فەرمی: مستەفا عەبدوڵڵا، ئەندامی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوو بە ئاڤای گوتووە: جگە لەو هاوپەیمانێتییە فراوانەکە، ئێمە وەک یەکگرتوو لەگەڵ کۆمەڵی دادگەریش بۆ پێكهێنانی لیستێكی هاوبەش بە جیا دانیشتین، بەڵام نەگەیشتین بە هیچ ئەنجامێک. دەشڵێت، بە ئەگەری زۆرەوە سەرجەم لایەنەكانی ئۆپۆزیسیۆن بە لیستی جیا بەشداری لە هەڵبژاردن دەكەن.
لەلایەکی دیکەوە: شوان ڕابەر، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەری بە ئاڤای گوت، هەوڵی لەمجۆرە بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن هەبووە، بەڵام هیچ ئەنجامێكی نەبوو، ئەگەر مەبەست لایەنە ئیسلامییەکان بێت بزووتنەوەی ئیسلامیش لەگەڵمان دەبوو.
شوان ڕابەر دەشڵێت، مەبەستمان بووە پێکەوە زۆرترین دەنگ کۆبکەینەوە و دەنگ و پێگەی كورد لە بەغدا بەهێزتر بکەین، بەڵام هەوڵەکانمان تا ئێستا ئەنجامی نەبووە، گفتوگۆکانیش بەردەوامن.
لەبارەی تەواوبوونی وادەی تۆمارکردنی هاوپەیمانێتیش گوتی: پێمانوایە وادەکە درێژ دەکرێتەوە، ئەگەر درێژ بکرێتەوە گفتوگۆکان گەرمتر ئەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 8 خولەک لەمەوپێش
دامەزراندنی بانکی نیشتمانی لە هەنگاوەکانی کۆتاییدایە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فەرماندەیی گشتی یەکەی 70 تەقینەوەیەک ڕووی دا و کوژراو و بریندار هەیە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاریی دارایی مانگی هەشتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو بە 40 گەڕەکی دیکەی هەولێر دەگات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان دەرفەتی وەبەرهێنان بە کۆمپانیاکانی ئیمارات دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فەرماندەیی گشتی یەکەی 70 تەقینەوەیەک ڕووی دا و کوژراو و بریندار هەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو بە 40 گەڕەکی دیکەی هەولێر دەگات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان دەرفەتی وەبەرهێنان بە کۆمپانیاکانی ئیمارات دەدات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی خورمای پاکەتکراو بۆ ماوەی سێ مانگ قەدەغە دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەنزیخانەکانی هەولێر لە یەک مانگدا 33 ملیۆن دینار سزادراون
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی دەچێتە شانشینی عومان