مەسرور بارزانی: وەبەرهێنان لە وزە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا قووڵتر دەکات
- هەواڵ
- 20 ئایار

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە واشنتن
ئاڤا نیوز
دوای واژۆکردنی دوو گرێبەست لە بواری وەبەرهێنانی نەوت و غاز لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئەمریکا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەڵێت: وەبەرهێنان لە وزە و ئابووری دەتوانێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا قووڵتر بکاتەوە'.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 19-5-2025، دوو گرێبەست لە بواری نەوت و وزە لەنێوان کۆمپانیاکانی 'ئێچ کەی ئینێرژی' و 'وێستێرن زاگرۆس'ی ئەمریکی، لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ کرا.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، دوای واژۆکردنی گرێبەستەکان لەمیانی پێشکەشکردنی وتارێکدا، ڕایگەیاند: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا بۆ ساڵانێکی زۆر لەمەوپێش دەگەڕێتەوە، کاتێک دژی زۆرداری و داعش شەڕمان دەکرد و ئاسایشمان دابین دەکرد، ئەوکاتە کۆمەڵێک ئامانجی هاوبەشمان پێكەوە هەبوو.
-لە سەروی ئاسایش و تیرۆرەوە، ئێمە هاوبەشییەکی دیکەمان هەیە، پێمانوایە وەبەرهێنان لە بواری وزە و گەشەپێدانی ئابووری دەتوانێت پەیوەندییەکانمان قووڵتر بکاتەوە، ئەو پەیوەندییەش کە هەیە بەهێزتری بکات.
- پیرۆزبایی ئەم هاوبەشییە لە کۆمپانیاکان و هەروەها هەموو لایەک لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەم دەستکەوتە دەکەم.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو دوو ڕێککەوتنەی لەگەڵ دوو کۆمپانیا ئەمریکییەکە واژۆکراوە، بەهاکەی دەیان ملیار دۆلارە، کاریگەریان لەسەر پێشخستنی کەرتی نەوت و وزە و ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
16 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
20 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
20 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی دژی هێرشی ئیسرائیل هاتنە دەنگ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل: ئامادەکاریی درێژخایەنمان بۆ ئەم جەنگە کردووە