
خانەنشینێک لەکاتی وەرگرتنی مووچەکەی
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێی لەبارەی ئامادەکردنی لیستی مووچە دەرکردووە. بەپێی بڕیارەکە لەمەودوا لیستی مووچەی خانەنشینانیش بە سیستەمی پەیرۆڵ ئامادە دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا لیستی مووچەی 670 بۆ 680 هەزار مووچەخۆری مەدەنی و سەربازی بە سیستەمی پەیرۆڵ ئامادە دەکرێت. لیستی مووچەی خانەنشینان و کەسوکاری شەهیدانیش کە ژمارەیان نزیکەی 300 هەزار کەسە بە شێوازێکی دیکە ئامادە دەکرێت.
هاوکات سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان داوایان لە فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری کردووە لەمەودوا لیستی مووچەی خانەنشینانیش بە پەیرۆڵ ئامادە بکەن.
لێدوانی فەرمی: هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری بە ئاڤای گوت، "دەستمان بە پرۆسەکە کردووە، دەتوانین لیستی مووچەی مانگی نۆی خانەنشینان بە پەیرۆڵ ئامادە بکەین"، واتا سێ مانگی دیکە.
ڕوونیشی کردەوە، ئامادەکردنی لیستی مووچە هیچ کێشەیەکی نەماوە، لە داهاتوودا پێویست ناکات هیچ فەرمانبەرێک بەهۆیەوە نیگەران بێت، ئەگەر هیچ هۆکارێک نەیەتە پشەوە، لیستی مووچە بە کەمتر لە 48 کاتژمێر ئامادە دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 14 خولەک لەمەوپێش
گرووپی وڵاتانی حەوت پشتگیریی خۆیان بۆ ئیسرائیل دووپات دەکەنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: گەڕانەوەم بۆ ئەمریکا پەیوەندی بە ئاگربەستی ئیسرائیل و ئێران نییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمەڵێک کۆمپانیای فەرەنسی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
9 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
13 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- بزنس
- 15 حوزەیران
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە