سعوودیە جارێکی دیکە هۆشداری دەداتە حاجییان لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ بە تیشکی خۆر
- هەواڵ
- 5 حوزەیران

دیمەنی حاجییان لە کێوی عەرەفات. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستیی سعوودیە هۆشداری دایە حاجییان لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ بە تیشکی خۆر لە کاتژمێرەکانی ڕۆژدا، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ پێنجشەممە زیاتر لە ملیۆنێک و 650 هەزار کەس لە سەرتاسەری جیهانەوە بە مەبەستی بەجێهێنانی یەکێک لە پایە گەورەکانی حەج، دەچنە سەر کێوی عەرەفە، هاوکات لە سعوودیە پلەکانی گەرما بەرزبوونەتەوە، بە جۆرێک تەندروستیی سعوودیە هۆشداری دەداتە حاجییان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی تەندروستیی سعوودیە "لەکاتی هاتووچۆکردن لەنێوان شوێنە پیرۆزەکاندا چەتر بەکاربهێنرێت، بۆ پتەوکردنی خۆپارێزی لە ماندوێتی بەهۆی گەرماوە. ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی سیستمی تەندروستیدایە بۆ پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی میوانانی خودا، تا بتوانن بە تەندروستی و ئارامییەوە فەریزەکانیان ئەنجام بدەن."
لە هەمان کاتدا: سیستمی تەندروستی هەوڵەکانی چڕدەکاتەوە بۆ بەهێزکردنی خزمەتگوزارییەکانی چاودێریی تەندروستی لە شوێنە پیرۆزەکاندا، هاوکات لەگەڵ بەردەوامبوونی بڵاوبوونەوەی تیمە پزیشکییە پسپۆڕەکان بۆ پێشکەشکردنی چاودێریی تەندروستی خێرا، لەپاڵ چڕکردنەوەی پەیامە هۆشیارکەرەوەکان لەنێو حاجییاندا، کە ئەمەش کوالێتی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بەرز دەکاتەوە و وەرزی حەجێکی باش و تەندروستیان بۆ مسۆگەر دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما لە شاری مەککەو و بە دیاریکراویش لە کێوی عەرەفە، لە کاتی نیوەڕۆ دەگاتە 42 پلەو دوای نێوەڕۆ بەرزدەبێتەوە بۆ 44 پلەی سیلیزی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 40 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 40 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پردێکی جیاواز بۆ سەلامەتی هاتووچۆی هاووڵاتیان دروست دەکرێت