بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکانی قوربانی پۆلیسی هەولێر 10 کەس دەستگیر دەکات
- تەندروستی
- 7 حوزەیران

دیمەنی بەدواداچوونی لیژنەکانی قایمقامیەتی هەولێر. وێنە؛ قایمقامیەتی هەولێر
ئاڤا نیوز
لەماوەی دوو ڕۆژی جەژن، پۆلیسی قایمقامیەتی هەولێر لەگەڵ لیژنەیەکی چاودێری بازرگانی، 10 کەسیان دەستگیر کردووە کە بەدەر لە ڕێنماییەکان ئاژەڵیان سەربڕی بوو.
وێنە گەورەکە: بەر لە هاتنی جەژنی قوربان، قایمقامیەتی هەولێر ئاگاداری هاونیشتمانیانی کردەوە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون، سەربڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی کوشتارگەکان قەدەغەیە.
لێدوانی فەرمی: نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بە ئاڤا میدیای وت، لەماوەی دوو ڕۆژی جەژن، 10 کەس دەستگیرکراون، بەهۆی ئەوەی لە دەرەوەی کوشتارگە و بەدەر لە ڕێنماییەکان ئاژەڵیان سەربڕیووە. هەموویان ڕووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە.
بەپێی وتەی قایمقامی هەولێر، بەدواداچوونی لیژنەکان تا چوارەم ڕۆژی جەژنی قوربان بەردەوام دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تا ئێستا پێنج حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە. بەشی زۆری ئەوانەی تووشی تای خوێنبەربوون هاتوون کاری گۆشتفرۆشییان کردووە یان بەرکەوتنیان لەگەڵ ئاژەڵی تووشبوو هەبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
مۆدێلی بەیروت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
4 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
- تەندروستی
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تووشبوویەکی نوێی تای خوێنبەربوون لە سلێمانی دەستنیشان کرا