کۆمیسیۆن : دهۆک یەکەم پارێزگای عێراقە لە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی هاووڵاتییەکی عێراقی لەکاتی نوێ کردنەوەی کارتی دەنگدان
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری ئۆفیسی دهۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، 83%ـی دەنگدەرانی دهۆک زانیارییەکانیان لە تۆماری دەنگدەران نوێ کردووەتەوە، ئەمەش بەرزترین ڕێژەیە لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق.
وێنە گەورەکە: لە مانگی 11ـی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دەدرێت، بۆ ئەم مەبەستەش کۆمسیۆن دەستی بە ئامادەکارییەکان کردووە، یەکێک لە ڕێکارەکانی ئامادەکاری نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانە کە دوای چەند جارێک درێژکردنەوە، بڕیارە ئەم پرۆسەیە تا 20ـی ئەم مانگە بەردەوام بێت.
لێدوانی فەرمی: خالید عەباس، بەڕێوەبەری ئۆفیسی دهۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق گوتی: لە دهۆک 144 هەزار دەنگدەر تۆماری خۆیان نوێ کردۆتەوە، کە دەکاتە ڕێژەی 83%، ئەمەش بەرزترین ڕێژەیە لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لە پرۆسەی نوێ کردنەوەی تۆماری دەنگدەران، تا ئێستا 33 هەزار ئاوارە تۆمارکراون کە لە دهۆک بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکەن و دەنگ بۆ کاندیدانی پارێزگای نەینەوا دەدەن.
باکگراوند: لە 25ـی ئادار، ئەنجوومەنی کۆمسیارانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، پرۆسەی نوێ کردنەوەی تۆماری بایۆمەتری لە هەزار و 79 ناوەندی تۆمارکردن لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستپێکرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 56 خولەک لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
56 خولەک لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
4 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
هاوپەیمانی ئیدارەی هەڵکشانی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران تاوتوێ دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوە سەختەکە؛ ئیسرائیل لەژێر هێرشی قورسی مووشەکی ئێرانە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران نەرمیی دەنوێنێت لە دانوستاندنەکانی لەگەڵ ئەمریکا