
رافائيل گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم
ئاڤا نیوز
ئێران هەڕەشە لە سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی دەکات و بەهۆکاری هەڵگیرسانی جەنگی تۆمەتباری دەکات، هەڕەشەکان بە جۆرێکن ڕوێژکاری خامنەیی لە پەیامێکدا دەڵێت: تۆ و ئێمە و دوای جەنگ.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە هەفتەیە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران سەریهەڵداوە و هەردوولا بە چەندین شێواز ڕووبەڕووی یەکتری بوونەتەوە و دیار نییە ئاگری ئەو شەڕە کەی دەکوژێتەوە؛ ئیسرائیل هەڕەشەی لەناوبردنی ژێرخانی ئەتۆمی ئێران دەکات و لەبەرامبەردا ئێران دەڵێت ئیسرائیل دەسووتێنم.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژێک بەر لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ئاژانسی وزەی ئەتۆمی لە ڕاپۆرتێکدا کە پشتی بە لێدوان و شیکردنەوەی سەرۆکی ئاژانسەکە بەستبوو، چەند زانیارییەکی لەبارەی چالاکییەکانی ئێران کردبوو لە پەرەپێدانی وزەی ئەتۆم و دەڵێت: ماوەیەکی زۆرە ئەو وڵاتە پەیوەستە بە پڕۆگرامی ئەتۆمییەوە و هەموو پابەندییەکانی فەرامۆش کردووە.
٠ ئیسرائیل دوای بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە دەستی بە چالاکی کرد و هێرشی بەرفراوانی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد کە بووە هۆی هەڵگیرسانی جەنگ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دواتر رافائيل گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی دەڵیت،هەتا ئێستا هیچ بەڵگەیەکمان لەبەردەست نییە کە ئێران هەوڵی دابێت پیتاندنی یۆرانیۆمی بۆ مەبەستی چەکی ئەتۆمی بەکارهێنابێت. کاربەدەستانی ئێران بەم قسە و لێدوانە نوێیەی گرۆسی تەواو توڕە و بێزاربوون باس لەوە دەکەن کە ڕاپۆرتەکەی ئاژانسی وزە هۆکاری هەڵگیرسانی جەنگ بووە.
لێدوانی فەرمی: ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەسەر لێدوانەکەی ئەم دوای سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دەڵێت: ئێستا کات درەنگە بۆ ئەم قسانەی دەیکەیت، لێدوانی فریودەرانە چارەنووسی خراپ دەبێت.
٠ عەلی لاریجانی، ڕاويژکاری عەلی خامەنەئی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی دەڵێت: ڕۆژێک دێت بە سزای خۆت بگەیت، دەشڵێت من و تۆ دوای جەنگ.
باکگراوند: بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13-6-2025 ئیسرائیل بە بەشداریی 200 فڕۆکەی جەنگی هێرشی کردە سەر ئێران و بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 30 فەرماندەی سەربازی و زیاتر لە 10 زانای بواری ئەتۆمی کوژراون، ئەمە جگە لەوەی ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی ئێرانی بوونەتە قوربانی ئەم جەنگە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فەرماندەیی گشتی یەکەی 70 تەقینەوەیەک ڕووی دا و کوژراو و بریندار هەیە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاریی دارایی مانگی هەشتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو بە 40 گەڕەکی دیکەی هەولێر دەگات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان دەرفەتی وەبەرهێنان بە کۆمپانیاکانی ئیمارات دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب