بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی زیاتر دابەزی

  • بزنس
  • 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی زیاتر دابەزی

دینار و دۆلاری ئەمریکی، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دراو لە هەرێمی کوردستان، بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی زیاتر دابەزی و هەر 100 دۆلارێک بەرامبەرە بە 141 هەزار دیناری عێراقی.

 

چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی دۆخی ناسەقامگیری ئەمنیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چەند ڕۆژێکە بەهای دۆلار ناجێگیرییەکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، پێشبینی دەکرێت بەهاکەی زیاتر دابەزێت بەرامبەر دیناری عێراقی. 

لێدوانی فەرمی: کەیفی خۆشناو، گوتەبێژی ئەنجوومەنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی هەولێر بە ئاڤای گوت: لە ماوەی کەمتر لە سێ ڕۆژدا بەهای 100 دۆلار لە بەرامبەر بە دیناری عێراقی، دوو هەزار و 750 دینار دابەزیوە، پێشبینی دەکرێت بەهای 100 دۆلار بۆ خوار 140 هەزار دینار داببەزێت.

گوتەبێژی ئەنجوومەنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی باسی لە هۆکارەکانی دابەزینی بەهای دۆلاریش کرد:-


-    نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن عێراقەوە کاریگەری هەبووە لەسەر کڕینی دۆلار.
-    لە کاتی شەری ئێران و ئیسرائیل هەندێ خەڵک بڕێکی زۆر دۆلاریان کڕیوە و ئێستا کە شەڕ وەستاوە دەیفرۆشنەوە.
-    هەندێ لە بازرگانان دۆلار بە 132 هەزار دینار لە بانک وەردەگرن و بەشێکی لە بازاڕ دەفرۆشنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ