مامەڵەی زیاتر لە 9 هەزار خانەنشین تەواو بووە و مووچەکانیان وەردەگرن

  • بزنس
  • 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
مامەڵەی زیاتر لە 9 هەزار خانەنشین تەواو بووە و مووچەکانیان وەردەگرن

خانەنشیانی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز


مامەڵەی زیاتر لە 9 هەزار فەرمانبەری دیکە بۆ خانەنشین بوون تەواو بووە، لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش وەک خانەنشین مووچەکانیان وەردەگرن، سەرچاوەیەکی باڵا لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، تاوەکو ئێستا ڕوون نییە مووچەی ئەو مانگانەی وەریان نەگرتووە بە چ میکانیزمێک وەریدەگرن.

وێنە گەورەکە: ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان لە کۆبوونەوەیە، چاوەڕواندەکرێت بەگوێرەی میکانیزمێک بڕیار لەسەر دابەشکردنی مووچە لەسەر داهاتی ناوخۆ دابین بکات، بەشێکی زۆری ئەو فەرمانبەرانەی ئەمساڵ مامەڵەکانیان تەواوکردووە و خانەنشین بوون، چەند مانگێکە مووچەیان بۆ نەبەستراوە.

 

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "بۆ لیستی مووچەی مانگی شەش مامەڵەی زیاتر لە 9 هەزار خانەنشینی نوێ ئامادە دەبێت، بەڵام یەکلایی نەبووەتەوە کە قەرەبووی ئەو مانگانەی ڕابردوو وەردەگرن یان میکانیزمێکی دیکە دەدۆزرێتەوە."

 

باکگراوند: 2025-01-15، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، بە نووسراوی ژمارە 191 بڕیاری كەمكردنەوەی تەمەنی خانەنشینی لە 63 ساڵەوە بۆ 60 ساڵ دا، هاوكات ماوەی خزمەتی لە 15 ساڵەوە بەرز كردەوە بۆ 25 ساڵ بۆ كەسێک كە ئارەزوومەندانە داواكاری خانەنشینی پێشكەش بكات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ