چین: ئەمریکا بەشێک لە ڕێکارە تووندەکانمان لەسەر هەڵدەگرێت

شەیری بکە لە:
چین: ئەمریکا بەشێک لە ڕێکارە تووندەکانمان لەسەر هەڵدەگرێت

خاڵێکی بازرگانی ئەمریکا. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

وەزارەتی بازرگانیی چین ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەشێک لە ڕێکارە تووندەکانی دژی چین هەڵدەوەشێنێتەوە، ئەمەش لە ئەنجامی ئەو ڕێککەوتنانەی کە لە چوارچێوەی دانوستانە بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا بەدەست هاتوون.

وێنە گەورەکە: بەهۆی سەپاندنی پێناسی گومرگی بەسەر کەل و پەلە هاوردەکراوەکانی چین بۆ ئەمریکا لەلایەن ترەمپەوە، گرژی بازرگانیی لە نێوان ئەوە وڵاتە دروست بوو.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتەکە لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت: "چین بە شێوەیەکی یاسایی ڕەزامەندی لەسەر ئەو داواکارییانەی هەناردەکردن دەدات کە لەگەڵ مەرجەکانی تایبەت بە کاڵا چاودێریکراوەکاندا دەگونجێن، و لە بەرامبەردا ویلایەتە یەکگرتووەکان ژمارەیەک لەو ڕێکارە تووندانە هەڵدەگرێت کە لە دژی چین گرتبوونیەبەر."

باکگراوند: پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاندبوو کە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە 25ـی حوزەیرانی ڕێککەوتنێکی نوێی بازرگانیی لەگەڵ چیندا واژۆ کردووە، ئەمەش بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی "تاس".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: