دادگەی ئیسرائیل داوایەکی نەتەنیاهۆ ڕەتدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
دادگەی ئیسرائیل داوایەکی نەتەنیاهۆ ڕەتدەکاتەوە

بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

دادگەیەکی ئیسرائیلی داوای بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتەی ڕەت کردەوە کە داوای دواخستنی دادگاییەکەی کردبوو.

چیرۆکی سەرەکی: بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە گەندەڵی تۆمەتبار کراوە و لە سەر ئەم دۆسیەیە چەند دانیشتنێکی دادگە بەڕێوە چووە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دادگەی ناوچەی ئۆرشەلیم لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند، داواکارییەکەی نەتەنیاهۆ بۆ دواخستنی ئامادەبوونی بۆ شایەتیدان لە دادگە هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە، بۆیە داواکەی ڕەتدەکرێتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم داوایەی نەتەنیاهۆ دوای ئەوە هات کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گوتی ئەم کەیسە دەبێت هەڵبوەشێنرێتەوە و تۆمەتەکانی سەر نەتەنیاهۆ هەڵبگیرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ