ساڵی ڕابردوو زۆرترین جیابوونەوەی هاوسەران لە سلێمانی تۆمار کراوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی شاری سلێمانی
ئاڤا نیوز
بەپێی ئاماری رێکخراوی هاریکاری خێزان، ساڵی ڕابردوو زۆرترین جیابوونەوەی هاوسەران لە سلێمانی تۆمار کراوە و کەمترینیش لە کەرکووک - گەرمیان.
چیرۆکی سەرەکی: رێکخراوی هاریکاری خێزان بە پشتبەستن بە ئامار و داتای فەرمانگە و دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان ئاماری کێشە خێزانییەکان و لیژنەکانی ئاشتەوایی لە ساڵی رابردوو بڵاوکردەوە.
لێدوانی فەرمی: گۆنا مەجید، پارێزەر لە ڕێکخراوەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: ساڵی ڕابردوو 13 هەزار و 17 سکالا لەسەر کێشە و توندوتیژی خێزانی تۆمار کراون، 12 هەزار و 274 کەسیش پەیوەندییان بە هێڵی گەرمی 119 کردووە، 57 کەیسی هەڕەشکردنی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ و 63 کەیسی دەستدرێژی سێکسیش تۆمار کراون.
ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی ئامارەکانی ئەم ڕێکخراوە ڕێژەی مارەبڕین و جیابوونەوە لە دوو ساڵی ڕابردوو بەمجۆرەیە:
مارەبڕین:
هەولێر:
لە ساڵی 2023ـدا 17 هەزار و 453
لە ساڵی 2024ـدا 17 هەزار و 591
سلێمانی:
لە ساڵی 2023ـدا 20 هەزار و 427
لە ساڵی 2024ـدا 18 هەزار و 522
دهۆک:
لە ساڵی 2023ـدا 12 هەزار و 499
لە ساڵی 2024ـدا 12 هەزار و 199
کەرکووک - گەرمیان:
لە ساڵی 2023ـدا دوو هەزار و 618
لە ساڵی 2024ـدا دوو هەزار و 706
جیابوونەوە:
هەولێر:
لە ساڵی 2023ـدا پێنج هەزار و 857
لە ساڵی 2024ـدا سێ هەزار و 878
سلێمانی:
لە ساڵی 2023ـدا پێنج هەزار و 438
لە ساڵی 2024ـدا پێنج هەزار و 745
دهۆک:
لە ساڵی 2023ـدا دوو هەزار و 164
لە ساڵی 2024ـدا دوو هەزار و 33
کەرکووک-گەرمیان:
لە ساڵی 2023ـدا 853
لە ساڵی 2024ـدا 728
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لە ساڵی ڕابردوو لە ڕێگەی لیژنەی ئاشتەواییدا سێ هەزار و 774 خێزان کێشەیان چارەسەر کراوە و ڕێکخراونەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
سوپای عێراق لە گوندێکی کەرکووک خانووی ماڵە کوردێک داگیر دەکات
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
وتارێكی عەلی خامنەیی ترهمپ تووڕه دهكات
- کولتوور
- 58 خولەک لەمەوپێش
خەڵکی ڤینیسیا ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی جێف بێزۆسیان تێکدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خەڵکی ڤینیسیا ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی جێف بێزۆسیان تێکدا
58 خولەک لەمەوپێش
بە بڕی پێنج ملیۆن دۆلار نەخۆشخانەیەكی دەروونی لە هەولێر دروست دەكرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی ئاڵوگۆڕی نامەكانی لەگەڵ سەركردەكانی عێراق بڵاودەكاتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوو ڕۆژدا هەر مسقاڵێک زێڕ 12 هەزار دینار دابەزیوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا لەبارەی جگەرەکێشانەوە بڕیارێکی نوێ دەردەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
سوپای عێراق لە گوندێکی کەرکووک خانووی ماڵە کوردێک داگیر دەکات
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
وتارێكی عەلی خامنەیی ترهمپ تووڕه دهكات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراك بۆ كوردانى تاراوگه کارا دەکرێت