
دیمەنی چەند چەکدارێکی حەشدی شەعبی. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
قەیرانێکی نوێ بەرۆکی دۆسیەی مووچەی ئەندامانی دەستەی حەشدی شەعبی لە عێراق گرتووە و بووەتە هۆی دواکەوتنی مووچەکانیان، لە کاتێکدا دوو ڕاڤەی دژ بەیەک بۆ هۆکاری کێشەکە دەخرێنەڕوو.
چیرۆکی سەرەکی: چەند ڕۆژێک بەسەر دابەشکردنی مووچە تیپەڕیوە، کەچی تا ئێستا ئەندامانی حەشدی شەعبی مووچەیان وەرنەگرتووە، لە لایەک، فەرماندەکانی حەشد و هەندێک پەرلەمانتار جەخت لە "فشار و دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی ئەمریکا" دەکەنەوە. لە لایەکی دیکەوە، لایەنە فەرمییەکان وەک لیژنەی دارایی پەرلەمان، هۆکارەکە بۆ "کێشەیەکی تەکنیکیی کاتی" دەگەڕێننەوە.
لێدوانە فەرمییەکان:
مەیسەم زەیدی، فەرماندەی فیرقەی عەباس دەڵێت، گەنجینەی ئەمریکا هەڕەشەی سزای لەو کۆمپانیا تایبەتە کردووە کە مووچەی حەشد دابەش دەکات، ئەمەش وای لێکردووە لە پرۆسەکە بکشێتەوە.
پەرلەمانتار مستەفا سەنەد، هۆکاری ڕاگرتنی کاراکردنی کارتەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی تایبەت بە ئەندامانی دەستەی حەشدی شەعبی بۆ "دەستێوەردانی دەرەکی" گەڕاندەوە و ڕایگەیاند، "مووچەکە خراوەتە سەر ئەژمارەکانیان، بەڵام دەستێوەردانی دەرەکی کاراکردنی کارتەکانی ڕاگرتووە".
موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، کێشەکە تەنیا "هەڵەیەکی تەکنیکی"ـیە و حکومەت پابەندە بە خەرجکردنی مووچەکان لە نزیکترین کاتدا، هاوکات هەر جۆرە فشارێکی دەرەکی ڕەتدەکاتەوە.
ئەم قەیرانە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی ئەمریکادایە بۆ سنووردارکردنی گەیشتنی دۆلار بە ئێران و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ـی ئەمریکی، "گرووپە چەکدارەکانی سەر بە میحوەری ئێرانی لە عێراق توانای دەستگەیشتنیان بە دراوی ئەمریکی لەدەستدا، بۆیە بە خێرایی پەنایان بردە بەر پلانی گۆڕینەوەی دراو لەڕێگەی کارتە ئەلیکترۆنییەکانەوە."
لەلایەکی دیکەوە: ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییە نێودەوڵەتییەکان ئاشکرایان کردووە کە دوای تووندکردنی ڕێکارەکان لەسەر حەوالە بانکییەکان، گرووپە چەکدارەکان پەنایان بۆ سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی (ڤیزا و ماستەرکارد) بردووە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی هەندێک بانکی عێراقی خزمەتگوزارییە نێودەوڵەتییەکانیان ڕابگرن، کە لێکەوتەی ڕاستەوخۆی لەسەر کەرتی بانکی و ئابووریی عێراق دروست کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
سوپای عێراق لە گوندێکی کەرکووک خانووی ماڵە کوردێک داگیر دەکات
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
وتارێكی عەلی خامنەیی ترهمپ تووڕه دهكات
- کولتوور
- 52 خولەک لەمەوپێش
خەڵکی ڤینیسیا ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی جێف بێزۆسیان تێکدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خەڵکی ڤینیسیا ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی جێف بێزۆسیان تێکدا
52 خولەک لەمەوپێش
بە بڕی پێنج ملیۆن دۆلار نەخۆشخانەیەكی دەروونی لە هەولێر دروست دەكرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی ئاڵوگۆڕی نامەكانی لەگەڵ سەركردەكانی عێراق بڵاودەكاتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوو ڕۆژدا هەر مسقاڵێک زێڕ 12 هەزار دینار دابەزیوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا لەبارەی جگەرەکێشانەوە بڕیارێکی نوێ دەردەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
سوپای عێراق لە گوندێکی کەرکووک خانووی ماڵە کوردێک داگیر دەکات
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
وتارێكی عەلی خامنەیی ترهمپ تووڕه دهكات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراك بۆ كوردانى تاراوگه کارا دەکرێت