حەشدی شەعبی دروستبوونی کێشە لە دابەشکردنی مووچەی ئەندامەکانی پشتڕاست دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
حەشدی شەعبی دروستبوونی کێشە لە دابەشکردنی مووچەی ئەندامەکانی پشتڕاست دەکاتەوە

وێنەی چەکدارێکی حەشدی شەعبی و کارتی بانکی و دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

دەستەی حەشدی شەعبی بەفەرمی دروستبوونی کێشەی لە کارتە بانکییەکانی ئەندامانی ئاشکراکرد و دەڵێت، لەئێستادا کارتی نوێی تایبەت بە پێدانی مووچەی بەشێوەی ئەلیکترۆنیی چاپکراون، ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەش مووچەکانیان دابەشدەکرێت.

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ ئاڤا میدیا لە زاری بەرپرسانی حەشدی شەعبی و پەرلەمانتارانی عێراقەوە بڵاویکردەوە کە بەهۆی "فشار و سزاکانی ئەمریکاوە" مووچەی مانگی حوزەیرانی ئەندامانی حەشدی شەعبیی ڕاگیراوە، حکومەتیش لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکە دایە.

لێدوانی فەرمی: حوسێن ئیسماعیل، بەڕێوەبەری فەرمانگەی دارایی دەستەی حەشدی شەعبی بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند، دوای دروستبوونی کێشە لە کارتە بانکییەکانی بانکی ڕافیدەین، لەئێستادا کارتی نوێی بانکی لە بانکی نەهرەین چاپکراوە، دڵنیاییشدا کە مووچە گەرەنتیکراوە و ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە دابەشدەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ