لەماوەی کەمتر لە مانگێکدا 33 بەنزینخانە لەهەولێر داخراون

شەیری بکە لە:
لەماوەی کەمتر لە مانگێکدا 33 بەنزینخانە لەهەولێر داخراون

بەردەم بەنزینخانەیەکی هەولێر

ئاڤا نیوز

 

سەرەڕای تووندکردنی سزاکان، سەرپێچی بەنزینخانەکان بەردەوامە، لەماوەی کەمتر لە مانگێکدا دەیان بەنزینخانە پشکنینی بەنزینەکەیان کراوە، بەشێکیان بەهۆی خراپی کوالێتی بەنزینەکەیان داخراون و سزای داراییان بەسەردا سەپێنراوە.

 

وێنە گەورەکە: تیمەکانی پشکنین لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕۆژانە سامپڵی زیاتر لە 40 بەنزینخانە دەبەنە تاقیگە ئەگەر کوالێتی پێکهاتەکانی بەنزین هاوتای ستاندارد نەبێت، بەنزیخانەکان ڕووبەڕووی سزای پێبژاردن و داخستن دەبنەوە.

 

زانیاریی تایبەت: بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر دەڵێت، "لە 01-06-2025 تاوەکو 28-06-2025، 33 بەنزینخانە لەسەنتەری پارێزگای هەولێر داخراون، 250 هەزار بۆ دوو ملیۆن و 500 هەزار دینار سزای دارایی دراون."

 

ئەمەش بزانە: بەهۆی زۆری ژمارەی سەرپێچی بەنزینخانەکان، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بڕیاردا سزاکان قورستر بکات، لەمەودوا هەر بەنزینخانەیەک لە ساڵێکدا سێ جار سەرپێچی بکات، ماوەی سێ مانگ دادەخرێت و سەرووی پێنج ملیۆن دینار سزای دارایی دەدرێت، سزای داراییش دوو هێندە کراون و لە 500 هەزارەوە دەست پێدەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ