مەسرور بارزانی و سوودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەبارەی مووچە و نەوت دەکەن
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا مەسرور بارزانی و سوودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بکەن لەبارەی مووچە و نەوت و ئەنجامی گفتوگۆکانی هەردوو شاندی دانوستانکاری هەولێر و بەغدا، ئەو بابەتانەی ماون بڕیاریان لەسەر بدرێت یەکلاییان بکەنەوە. حکومەتی عێراق بەڵێنی داوە ئەو وردە ناکۆکیانەی ماون چارەسەر بکرێن دەست بە ناردنی مووچە دەکەنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای چوار ڕۆژ کۆبوونەوە و گفتوگۆکردن لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت و داهاتی ناوخۆ و مووچە، شەوی ڕابردوو شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دەستی پڕەوە لە بەغدا گەڕایەوە.
ئاڤا لە سەرچاوەیەکی باڵای حکومەتی عێراق زانیویەتی، لێکتێگەیشتن و نزیکبوونەوەی باش لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا هەبووە و ئەنجامی گفتوگۆکان ئومێدبەخشە، تەنانەت ڕێککەوتنی سەرەتایی لەنێوان هەولێر و بەغدا کراوە، بڕیار دراوە هەردوولا ئەنجامی گفتوگۆکانیان ببەنەوە سەرووی خۆیان بۆ ئەوەی پەسەند بکرێت، بڕیارە هەردوو شاندەکە لە ڕۆژانی داهاتوودا جارێکی دیکەش کۆببنەوە.
ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە بەمجۆرەیە: حکومەتی کوردستان لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت ڕەزامەندی دەربڕیوە، لەبارەی داهاتی ناوخۆش ڕێککەوتن کراوە و حکومەتی کوردستان ڕەزامەندی داوە مانگانە 50%ی داهاتی ناوخۆ بداتە حکومەتی عێراق.
ئەوەی ماوەتەوە لەبارەی دۆسیەی نەوت هەندێک جیاوازی هەیە لەسەر هەندێ بابەتی ورد، بەشێکی پەیوەستە بە پشکی هەرێمی کوردستان لە نەوت بۆ ناوخۆ، حکومەتی کوردستان دەیەوێت بڕەکەی زۆر بێت، کەم نەبێت و بەلایەنی کەمەوە ڕۆژانە زیاتر لە 100 هەزار بەرمیل بێت، بۆ ئەوەی کاریگەری نەبێت لەسەر نرخی سووتەمەنی بەتایبەت بەنزین و گاز و نەوتی ماڵان.
زانیاریی تایبەت: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا لە چەند کاتژمێری داهاتوودا مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە تەلەفۆن قسە دەکەن و بڕیاری کۆتایی لەسەر خاڵە ناکۆکەکان دەدەن. بەمزووانەش ئەنجامی تەلەفۆنەکە و ئەنجامی گفتوگۆکانی هەردوو شاند بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیێنرێت.
مەسرور بارزانی سوورە لەسەر ئەوەی بەپێی دەستوور لەگەڵ بەغدا بگەنە ڕێککەوتن و بەمزووانە هەناردەی نەوتی کوردستان دەستپێبکاتەوە. وەک ئاڤاش زانیویەتی هەڵوێستی حکومەتی عێراق ئەرێنییە و وتوویانە ئەم وردە کێشانە چارەسەر بکەین دەست دەکەینەوە بە ناردنی مووچە.
لەلایەکی دیکەوە: سبەی چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی دەکات. لە کۆبوونەوەکەدا هەموو شتێک بەوردی باس دەکرێت، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکان و ئەنجامی گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا لەسەر چی ڕێککەوتوون.
ئەمەش بزانە: ئەمڕۆ کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کرا، بەڵام باسی مووچەی خەڵكی کوردستان نەکرا، تەنانەت بڕیار نەبوو لە کۆبوونەوەکەدا باس بکرێت و هیچ کەس و لایەنێک پێشنیازێکی لەمشێوەیەی نەکردووە و پرسی مووچە لە کارنامەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانیش نەبوو.
لە هیچ کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی وەزیران باسی مووچەی خەڵکی کوردستان ناکرێت بینێرێت یان نەینێرێت، لە ڕابردووشدا باس نەکراوە، ئێستاش ئەو پرسە بە هەردوو شاندی دانوستانکار دراوە و وەستاوەتە سەر ڕێککەوتن، هەردوو سەرۆکوەزیرانی کوردستان و عێراقیش بڕیاری کۆتایی لەبارەی ڕێککەوتنەکە دەدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنها لە یەک ڕۆژدا پێنج هەزار کەس خانەنشین دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش دەکرێتە دژەتیرۆری سلێمانی و یەکەی 70
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ترەمپ بۆ مەسک: پارەت لێ ببڕم دەبێت دووکانەکەت داخەیت و بگەڕێیتەوە ئەفریقا
10 کاتژمێر لەمەوپێش
کاریگەرییە ئەرێنی و نەرێنییەکانی خەوتن لەبەردەم پانکە و ئامێرە فێنککەرەوەکان
11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوبەی یەکەم ئەزموونی بەکارهێنانی "تاکسی ئاسمانی" تاقیدەکرێتەوە
30 حوزەیران
زیرەکی دەستکرد دیاریکردنی نەخۆشی لەبیرچوونەوە دەباتە قۆناغێکی نوێوە
30 حوزەیران
هاتووچۆی سلێمانی چەند ڕێنماییەک دەردەکات
30 حوزەیران
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنها لە یەک ڕۆژدا پێنج هەزار کەس خانەنشین دەکرێن
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت کرا
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
حەشدی شەعبی: کێشەی کارتە بانکییەکان بەشێوەیەکی ڕیشەیی چارەسەر کراوە
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەدایە؛ "پرسی مووچە تاوتوێ دەکرێت"
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی پارە لەسەر شەقامەکان دەبینرێت؛ مووچە مانگی پێنج هاتووە؟
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای چارەسەری کێشەی کارتە بانکییەکانیان؛ ئەندامانی حەشدی شەعبی مووچە وەردەگرن