
دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دوێنێ شەو بە تەلەفۆن قسەیان کردووە و باسیان لەو وردە ناکۆکیانە کردووە کە بۆچوونی جیاوازیان لەسەر بووە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان و پشکی هەرێمی کوردستان بۆ ناوخۆ.
زانیاریی بەدەستهاتوو: هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنی سەرەتاییان کردووە، لەگەڵ کۆمپانیاکانیش گەیشتوونەتە سیغەیەکی هاوبەش بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت. ئێستا ڕەشنووسی ڕێککەوتنەکە خراوەتە بەردەم سوودانی، تاوەکو ڕەزامەندی لەسەر دەرببڕێت و واژۆی بکات.
بڕیارە ئەمشەو لە بەغدا کۆبوونەوەیەکی گرنگی هاوپەیمانێتی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان بکرێت لەبارەی بارودۆخی ناوچەکە و نوێترین پێشهاتەکان و بڕیاریشە پرسی مووچەی کوردستان تاوتوێ بکرێت.
ئەگەر ئەمشەو کۆبوونەوەکە نەکرێت، بە ئەگەرێکی زۆرەوە سبەی پێنجشەممە یان ڕۆژانی داهاتوو دەکرێت.
چوارچێوەی هەماهەنگی سەرجەم لایەنە شیعەکانی بەشدار لە حکومەتی عێراق دەگرێتەوە، لەوانە سوودانی، نووری مالیکی، قەیس خەزعەلی، هادی عامری، عەمار حەکیم.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای کورد لە بەغدا بە ئاڤای گوت: لە کۆبوونەوەکەدا پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان و مووچەی خەڵکی کوردستان باس دەکرێت و قسەی کۆتایی لەسەر دەکرێت. ئەو ڕێککەوتنەی کراوە سوودانی لەگەڵ خۆی دەیباتە سەر مێزی گفتوگۆ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سوودانی بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە پێویستی بە پشتیوانییە، بۆیە دەیەوێت بۆچوونی سەرجەم سەرکردە شیعەکان وەربگرێت ئەوانەی لە حکومەت بەشدارن، ئینجا بڕیار بدات رێککەوتنەکە واژۆ بکات.
لەلایەکی دیکەوە: عەلی فەتلاوی، یەکێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەکە بە ئاڤای گوت: کۆبوونەوەکە گرنگ و یەکلاکەرەوە دەبێت و پێشنیازی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
فەتلاوی دەڵێت، چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانە و هیچ نیازێکیان نییە ئەم هەناردەیە ڕابگرن، بەڵام بەپێی چەند مەرجێک کە لە کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەدا گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت و ڕێککەوتنیان لەسەر دەکرێت". سوودانی چەندین پێشنیاز و بیرۆکە لەگەڵ خۆی دەهێنێت بۆ گفتوگۆ و دیالۆگ و ڕێککەوتن.
ئاڤا ڕۆژانی ڕابردووش بڵاوی کردەوە ناردنی مووچە لەسەر ئەم ڕێککەوتنە ماوە و بەغدا هەناردەکردنەوەی نەوتی کردووەتە مەرجی ناردنی مووچە.
لە هەمان کاتدا: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی کوردستان بە ئاڤای گوت: ناردنی مووچە تەنیا لەسەر واژۆی سوودانی وەستاوە و ئەگەر نییەتێکی جدی هەبێت کێشەکان چارەسەر بکرێن، بەزووترین کات مووچەی مانگی پێنج دەنێردرێت.
لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا کە هەردوو شاندی حکومەتی کوردستان و عێراق لە گفتوگۆدابوون، مەسرور بارزانی بەردەوام لەگەڵیان لەسەر هێڵ بووە. تەنانەت مەسرور بارزانی وەکو نیەتپاکی بەبێ ڕێککەوتن ئامادەیی دەربڕیوە دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت بکرێتەوە و ڕۆژانە لە هەناردەکردنی 50 هەزار بەرمیلەوە دەست پێبکات بەبێ گفتوگۆ تا بەرھەمھێنان وەکو خۆی لێ دێتەوە. ڕاشیگەیاند حکومەتی کوردستان ڕەزامەندی دەربڕیوە 50%ـی داهاتی ناوخۆ بداتە بەغدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
ڕۆژنامەیەکی تورکی: تورکیا چەکە کۆکراوەکانی پەکەکە دەسووتێنێت
- تەندروستی
- 59 خولەک لەمەوپێش
نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باکوور هەزاران سەرباز ڕەوانەی ڕووسیا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی نوێی دادگای فیدڕاڵی سوێندی یاسایی دەخوات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
زاخۆ و شارێكی بەناوبانگی ئەمریكا بوونە دەستەخوشک
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا تیڤی.. ئەو کەناڵەی هاوسەنگی میدیای کوردی گۆڕی، چۆن؟
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بۆ مەسک: پارەت لێ ببڕم دەبێت دووکانەکەت داخەیت و بگەڕێیتەوە ئەفریقا
1 تەممووز
کاریگەرییە ئەرێنی و نەرێنییەکانی خەوتن لەبەردەم پانکە و ئامێرە فێنککەرەوەکان
1 تەممووز
لە دوبەی یەکەم ئەزموونی بەکارهێنانی "تاکسی ئاسمانی" تاقیدەکرێتەوە
30 حوزەیران
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پشتیوان سادق: بە دڵنیاییەوە و 100% گرفتی مووچە چارەسەر دەبێت
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی هاوکاریی هاوپەیمانان دەکرێت
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جارێکی دیکە نرخی زێڕ بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی تووند لە ئەمریکاوە بۆ بەغدا لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیرێکی کوردستان: بەمزووانە کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت