
نەتانیاهۆ و بلینكن- وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
بەرپرسانی ئەمریکا هۆشدارییان داوەتە ئیسرائیل بەوەی هێرشکردنە سەر شاری ڕەفەح لە کەرتی غەززەی فەڵەستین، دەبێتە هۆی پەراوێزخستنی ئەو وڵاتە لە سەر ئاستی جیهان.
لێدوانی فەرمی: ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە: "ئێمە لەگەڵ ئیسرائیل هەمان ئامانجی لەناوبردنی حەماسمان هەیە؛ بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی سەربازی لە سەر زەوی لە ڕەفەح ئەو رێگایە نیە کە ئێمە دەیگرینەبەر."
زانیاریی زیاتر: بلینکن بە نەتانیاهۆی گوتووە هێرشی سەر ڕەفەح دەبێتە هۆی کوژرانی ژمارەیەکی زیاتر لە کەسانی سڤیل، قووڵبوونەوەی زیاتری قەیرانی مرۆیی لە غەززە، گۆشەگیربوونی زیاتری ئیسرائیل و درووستبوونی مەترسی و هەڕەشەی زیاتر لە سەر ئاسایشی دوورمەودای ئیسرائیل.
باکگراوند: هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کوژرانی نزیکەی 32 هەزار کەسی لێکەوتووەتەوە؛ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هۆشداریی دەدات لەوەی هێرش بۆ سەر ڕەفەح ئەم ژمارەیە زیاتر دەکات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڕەشەی نوێ لە ئێرانەوە بۆ ئیسرائیل: سزای تووندی تۆڵە دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ داوای خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج لە ئێران دەکات