پەرلەمانتارێک: فرۆشتنی کارتی دەنگدان کاریگەری لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن نابێت
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش

هاونیشتمانییەک لە کاتی دەنگدان
ئاڤا نیوز
هەرچەندە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق چەندین جار ڕایگەیاندووە، کە هەر کاندید و لایەنێک مامەڵە بە کڕینی کارتی بایۆمەتری دەنگدانەوە بکات ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە، بەڵام ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، "کڕینی و فڕۆشتنی کارتی دەنگدان بەردەوامە و ئاساییە".
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی هەندێک ڕاپۆرتی میدیایی نرخی کارتی دەنگدان گەیشتووەتە 400 هەزار دینار، بەڵام کۆمیسیۆن دەنگۆکان ڕەتدەکاتەوە و هەموو مامەڵەیەکی کڕین و فرۆشتن بە کارتی دەنگدانەوە وەک تاوان لەقەڵەم دەدات.
لێدوانی فەرمی: بورھان نەمراوی، پەرلەمانتاری عێراق لە هاوپەیمانی تەقەدوم، ڕایگەیاند: "فرۆشتنی کارتی دەنگدان کارێکی ئاساییە و بوونی هەیە، بەڵام کاریگەری لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن نابێت".
نەمراوی ئاماژەی بەوەکرد، خەڵکی ئەگەر بڕیاری کارت فڕۆشتنیش بدەن، بەڵام دەنگ بەو کاندیدە نادەن کە هەوڵی کڕینی دەنگیانی داوە، پێشتریش ئەمە تاقی کراوەتەوە و دووبارە بووەتەوە.
باکگراوند: پێشتر عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندن لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، کڕینی کارتی دەنگدان بێسوودە چونکە تەنیا خاوەنە ڕاستەقینەکەی دەتوانێت بەکاریبهێنێت بۆیە قورسە یاری پێوەبکرێت، کۆمیسیۆنیش چاودێریی دۆخەکە دەکات و هەر کاندیدێک کڕین و فرۆشتن بەکارتی دەنگدانەوە بکات، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە و لە کێبرکێی هەڵبژاردن دووردەخرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
سوپای پاسداران هۆشداری توند بە ئیسرائیل دەدات
- کولتوور
- 27 خولەک لەمەوپێش
باڵەخانەی تۆفیق قەزاز لە سلێمانی؛ شوێنی هونەر و کولتووری کوردی
- بزنس
- 39 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری دواکەوتنی هاوکاری دارایی هاوپەیمانان ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەریر خاوەن موڵکێک کرێچییەکانی لە کرێی ئەم مانگە دەبەخشێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵانە دهۆک بۆ بەرهەمی پەتاتە ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاریی ورد و تایبەت لەسەر شێوازی چەکدانانی پەکەکە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیوەندیی نێوان ئامێرەکانی MRI و نەخۆشییەکانی شێرپەنجە چییە؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش
تبتییەکان بەشداری لە نوێژی تەمەن درێژی بۆ ڕوحی دالای لاما دەکەن
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
سوپای پاسداران هۆشداری توند بە ئیسرائیل دەدات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامی خولی دووەمی تاقیکردنەوەی نیشتمانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری کێشەی مووچەی حەشدی شەعبی، عێراق کارتێکی نوێی بانکی دەردەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەریر خاوەن موڵکێک کرێچییەکانی لە کرێی ئەم مانگە دەبەخشێت