گەشتەکانی نێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و تاران دەستپێدەکەنەوە

شەیری بکە لە:
گەشتەکانی نێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و تاران دەستپێدەکەنەوە

گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێدەکەنەوە

ئاڤا نیوز

دوای وەستانی گەشتەکانی بۆ نزیکەی مانگێک، هێڵی ئاسمانی (ماهان ئێر) ڕایگەیاند، لە 10 ڕۆژی داهاتوودا یەکەم گەشتی نێوان تاران بۆ سلێمانی دەکرێت.


وێنە گەورەکە: لە ڕۆژی 13-6-2025 کاتێک ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی کردەسەر ئێران، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی ئەو وڵاتە بۆ وڵاتانی جیهان ڕاگیران، ئێستا گەشتەکان بە ڕێگای فڕۆکە لە ئێران ئاساییی بونەتەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەشی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕاگەیاند، هێڵی ئاسمانی (ماهان ئێر)ـی ئێرانی خشتەیەکی گەشتەکانی بۆ ناردوون، بەپێی خشتەکە بڕیارە لە 18-7-2025 یەکەم گەشتی ئاسمانی لەنێوان (تاران-سلێمانی-تاران) بکرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆمپانیای (ماهان ئێر) یەکەم هێڵی ئاسمانی کەرتی تایبەتی ئێرانییە و لە ساڵی 1992 دامەزراوە. بەگوێرەی ئامارەکان بێت تێچووی ساڵانەی گەشتی ئاسمانی ئێرانییەکان چوار ملیار دۆلارە و بەشی زۆری ئەو داهاتە بۆ کۆمپانیا بیانییەکان دەچێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ