میدیا ئیسرائیلییەکان: هیچ پێشکەوتنێک لە دانوستانەکانی دەوحە نییە

شەیری بکە لە:
میدیا ئیسرائیلییەکان: هیچ پێشکەوتنێک لە دانوستانەکانی دەوحە نییە

دیمەنی بۆردومانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە

ئاڤا نیوز

میدیا ئیسرائیلییەکان لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانی دانوستانەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، دانوستانەکان چەقبەستوو ماونەتەوە و هیچ پێشکەوتنێک بەدی ناکرێت.

وێنە گەورەکە: ماوەی هەفتەیەکە شاندی ئیسرائیل و حەماس لە دەوحەن بۆ دانوستان لەسەر ڕێککەوتنی غەززە و ئازاد کردنی بارمتەکان، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ پێشکەوتنێک لە دانوستانەکان بەدی ناکرێت و لایەنەکان سازش لەسەر داواکارییەکانیان ناکەن.

زانیاریی بەدەستهاتوو: کەناڵ 14ـی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، ناکۆکی سەرەکی بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لەسەر ئەوەیە کە حەماس داوای کردووە، دەبێت ئیسرائیل لە ماوەی ئاگربەست لە کەرتی غەززە بکشێتەوە و هاوکات ناکۆکی لەسەر میکانزمی دابەشکردنی هاوکارییە مرۆییەکانیش هەیە.


ئەمەش بزانە: ئەکسیۆس لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانی دانوستانەکان بڵاویکردەوە، ئەمریکا داوای لە حەماس کردووە داواکاری بۆ کشانەوەی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە رابگرێت و تاوتوێی پرسەکانی دیکە بکات، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ