سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق: چەکدانانی پەکەکە هەنگاوێکی "مێژووییە" و دەرگای ئاشتی دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق: چەکدانانی پەکەکە هەنگاوێکی "مێژووییە" و دەرگای ئاشتی دەکاتەوە

لۆگۆی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق

ئاڤا نیوز


سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق پێشوازیی لە دەستپێکردنی پرۆسەی چەکدانان لەلایەن پەکەکەوە دەکات و ئەم هەنگاوەی بە "هەنگاوێکی مێژوویی گرنگ" ناو دەبات.

چیرۆکی سەرەکی: لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بە کردەیی ڕۆژی هەینی 2025-07-11، 30 گەریلای پەکەکە، 15 کچ و 15 کوڕ، چواریان لەسەر ئاستی سەرکردایەتی، لە ئەشکەوتی جاسەنەی سنووری پارێزگای سلێمانی چەکەکانیان لە کورەیەکدا سووتاند.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، ڕاگەیێنراوێکدا پێشوازییەکی گەرمی لە ڕاگەیەندراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کرد سەبارەت بە دەستپێکردنی پرۆسەی چەکدانان و ئەم هەنگاوەی بە "هەنگاوێکی مێژوویی گرنگ" ناو برد کرد کە دەتوانێت کۆتایی بە ململانێی چەکداریی دەیان ساڵە بهێنێت و ئاسۆی ئاشتی لە ناوچەکەدا فراوانتر بکات.

لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە:

- ئەم هەنگاوە ڕێگە خۆش دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێی چەکداری و پێشێلکارییە ئەمنییەکان کە دەیان ساڵە درێژەیان کێشاوە و بوونەتە هۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییان." هاوکات داوای پابەندبوونی تەواو بە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و پشتگیریکردنی مافە ڕەواکانی هەموو لایەنەکانی کرد.

- ئەم هەنگاوە "توخمێکی گرنگە بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە تەواوی ناوچەکەدا" و "دەرفەت بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەڕەخسێنێت لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە سەروەریی یەکتر و دڵنیابوون لە ئاسایشی هەردوو گەلی دۆست."

لە کۆتاییدا، سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ سەرخستنی ئەم هەنگاوە تا کۆتایی ڕاگەیاند و ئامادەیی خۆی نیشان دا بۆ هەر هاوکارییەک کە ببێتە هۆی "پێچانەوەی لاپەڕەی ئازاراوی ڕابردوو و کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ کە ناونیشانەکەی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش بێت لە خزمەتی هەموواندا."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ