
فراکسیۆنێکی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لە پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
فراکسیۆنێکی نوێ بەناوی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کە لە سوننە و شیعە پێکهاتووە و ژمارەیان نزیکەی 60 پەرلەمانتار دەبێت، ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق ڕاگەیێنرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 20ـی ئایاری ئەمساڵ، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی ڕەوتی فوارەتەین پێکهێنانی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئەمڕۆ شەممە 2025-7-12، لەنێو هۆڵی پەرلەمانی عێراق فراکسیۆنێکی نوێ بەناوی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کە لە سوننە و شیعە پێکهاتووە ڕاگەیێنرا.
لێدوانی فەرمی: فراس مەسلماوی، وتەبێژی فراکسیۆنی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە ڕێگای فراکسیۆنەکەمانەوە کاردەکەین بۆ لابردنی بەربەستەکانی بەردەم کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و دەستپێکێکی نوێی بۆ هەوڵدان چارەسەرکردنی کێشەکان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ئەو ناوانەی دەست ئاڤا میدیا کەوتووە، ئەندامانی ئەو هاوپەیمانیێتیە لە هەردوو پێکهاتەی شیعەو سوننەن و ژمارەیان بە دیاریکراوی 52 پەرلەمانتارە.
ئەمەش بزانە: هاوپەیمانێتی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کە محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکایەتی دەکات هەر یەک لە؛ ڕەوتی فوراتەین، هاوپەیمانیی عەقدی نیشتمانی، هاوپەیمانیی وەتەنییە، هاوپەیمانیی ئیبداعی کەربەلا، کۆمەڵەی وڵاتی سۆمەر، کۆمەڵەی ئەجیال و هاوپەیمانیی چارەسەری نیشتمانی لەخۆ دەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 10 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: لایەنی پشت هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستانمان دیاریی کردووە