حکومەتی عێراق داوای دەستگیرکردنی هەوراز گوڵپی و سزادانی ئاڤا میدیا دەکات

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

لەسەر ڕەخنەگرتن و باسکردنی کەموکوڕییەکانی لووتکەی عەرەبی و مووچەی خەڵکی کوردستان، لەلایەن حکومەتی عێراقدا داواکراوە هەوراز گوڵپی دەستگیر بکرێت و ئاڤاش سزا بدرێت.

چیرۆکی سەرەکی: لە بەغدا داواکارییەک بەرزکراوەتەوە داوای سزادانی ئاڤا میدیا و دەستگیرکردنی هەوراز گوڵپی، بێژەری هەواڵەکانی کاتژمێر 07:00ی ئاڤا میدیا دەکات. داواکارییەکە بە نووسراوی فەرمی لەناو ئەمیندارییەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ سەرۆکایەتی حکومەت بەرز کراوەتەوە کە کۆپییەکی نووسراوەکە لەلایەن ئاڤاوە بینراوە.

نووسراوی فەرمی: نووسراوەکە داوا دەکات لێپێچینەوە بکرێت لەگەڵ هەوراز گوڵپی و کەناڵی ئاڤا،  تەنانەت داواکارییەکە باس لە دەستگیرکردن دەکات.

هۆکارە زانراوەکان: لە نوسراوەکەدا هاتووە هەوراز گوڵپی ڕەخنەی لە لووتکەی عەرەبی لە بەغدا گرتووە و وتوویەتی سەرکەوتوو نەبووە. هەوراز گوڵپی گوتبووی حکومەتی عێراق ئەم هەموو پارەیە لە لووتکەی عەرەبی خەرج دەکات، بەڵام ئامادە نییە مووچەی خەڵکی کوردستان بنێرێت کە هاووڵاتی وڵاتەکەن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لووتکەی عەرەبی لە ناوەڕاستی مانگی پێنجی ئەمساڵ لە عێراق بەڕێوەچوو، بە شاهیدی ناوەوە و دەرەوە سەرکەوتوو نەبوو لە کاتێکدا ملیۆنەها دۆلاری تێچووە.

هەنگاوی دواتر: چەند بەرپرسی عێراق وتوویانە، "کارێکی هەڵەیە ئەگەر هەر هەنگاوێک لە دژی میدیا بگرینەبەر، کاردانەوەی کونسوڵخانە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی لێ دەکەوێتەوە، بۆ پێگەی حکومەت بەرامبەر میدیا خراپە و ئاڤاش جەماوەری زۆرە.

گۆشەیەکی دیکە: ئاڤا میدیا زانیویەتی، حکومەتی عێراق تیمێکی مۆنیتەرینگی پێکهێناوە، کوردن و عەرەبیزانی باشن، هەواڵەکانی میدیای کوردی لەناویاندا بەتایبەتی کاتژمێر حەوتی ئاڤا میدیا دەکەنە عەرەبی و دەیدەنە بەرپرسانی عێراق لە نێوانیاندا سەرۆکوەزیران سودانی. ئەگەر لە ئاڤا و میدیای کوردی هەر ڕەخنەیەک لە حکومەتی عێراق بگیرێت، تیمەکە ئاگاداریان دەکەنەوە.

پێدراوە ڕاستەکان: هەوراز گوڵپی دەڵێت ئەگەر تاوانی ئەوە بێت ڕەخنەی لە لووتکەی عەرەبی گرتووە و قسەی دڵی مووچەخۆرانی گوتووە کە مافیان خوراوە، ئەوە بە شانازی دەزانێت، هاوشێوەی ڕابردوو هەر ناهەقییەک لە کوردستان بێ یان لە ىەغدا باسی دەکات.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ