ئاڤا تایبەتمەندی ئەو زەوییانەی بەسەر فەرمانبەرانی هەولێر دابەش دەکرێن ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 13 تەممووز
بەشێک لەو زەوییانەی کە بۆ فەرمانبەران ئامادەکراوە، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
لە هەولێر 20 هەزار پارچە زەوی ئامادەکراون بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەران. بەڕێوەبەری نەخشەدانانی هەولێر دەڵێت، زەوییەکان دەکەونە باشترین شوێن و سەرجەم پێوەر و ستاندەرە پلانسازییەكانیان لێ ڕەچاو كراوە.
وێنە گەورەكە: لە مانگی ئاداری ساڵی 2023، بڕیار درا بە دابەشكردنی زەوی بۆ ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند نەبوون، هەر فەرمانبەرێك بەپێی سیستمی خاڵبەندی زەوی پێدەدرێت و ساڵانی خزمەت لەبەرچاو دەگیرێت، هەروەها باری خێزان و ژمارەی منداڵ، شوێنی نیشتەجێبوون لەبەرچاو دەگیرێن.
لێدوانی فەرمی: شوكریە عەباس، بەڕێوەبەری نەخشەدانانی ئاوەدانیی هەولێر تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، بە لەبەرچاوگرتنی شایستەیی فەرمانبەران؛
٠ لە باشترین شوێنی هەولێرن، شوێنەكە تەختاییە و سەرجەم پێوەر و ستاندەرە پلانسازییەكانی لێ ڕەچاوكراوە.
٠ باشترین دیزاین بۆ دابەشكردنی زەوییەكان نەخشێنراوە و پانتایی هیچ شەقام و كۆڵانێك لە 12 مەتر كەمتر نابێت.
٠ ڕێژەی سەوزایی ڕەچاو دەکرێت و ڕێنماییە ژینگەییەكان بەپێی پێوەر و ستاندەرە جیهانییەكان جێبەجێ دەکرێن.
زانیاریی زیاتر: ئێستا قۆناغی دووەمی دابەشكردنی زەوی لە هەولێر گەیشتووەتە هەنگاوی كۆتایی و 33 هەزار پارچەزەوی ئامادەن، بەڵام 20 هەزاریان دابەش دەكرێن، تا ئەو كاتەی جووتیاران و خاوەن زەوییە كشتوكاڵییەكان قەرەبوو دەکرێنەوە، ئەوكات 13 هەزار زەوییەكەی دیكەش بەتەواوی ئامادە دەبن.
ئەوەی پیویستە بیزانیت: بڕیارە ئەم هەفتەیە قۆناغی دووەمی تیروپشک لە هەولێر بکرێت و تیروپشک بۆ ناوی ٢٠ هەزار فەرمانبەر بکرێت و و ئەو زەویانەی ئامادەن بەسەریان دابەش بکرێن.
ئەمانەش بزانە: دەبێت لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر 70 بۆ 75 هەزار پارچەزەوی بەسەر فەرمانبەران دابەش بکرێن، ئێستا بەڕێوەبەرایەتیی نەخشەدانانی ئاوەدانیی هەولێر سەرقاڵی ئامادەكردنی زەوییەكانی دیکەن.
هاوكات بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانیەكانی دەرەوەی هەولێر نزیكەی 60 هەزار پارچەزەوییان ئامادەیە، بەهەمانشێوەی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر باشترین شێوەی نەخشەسازی لێ ڕەچاو دەكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 8 خولەک لەمەوپێش
دامەزراندنی بانکی نیشتمانی لە هەنگاوەکانی کۆتاییدایە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فەرماندەیی گشتی یەکەی 70 تەقینەوەیەک ڕووی دا و کوژراو و بریندار هەیە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاریی دارایی مانگی هەشتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو بە 40 گەڕەکی دیکەی هەولێر دەگات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان دەرفەتی وەبەرهێنان بە کۆمپانیاکانی ئیمارات دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فەرماندەیی گشتی یەکەی 70 تەقینەوەیەک ڕووی دا و کوژراو و بریندار هەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو بە 40 گەڕەکی دیکەی هەولێر دەگات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان دەرفەتی وەبەرهێنان بە کۆمپانیاکانی ئیمارات دەدات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی خورمای پاکەتکراو بۆ ماوەی سێ مانگ قەدەغە دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەنزیخانەکانی هەولێر لە یەک مانگدا 33 ملیۆن دینار سزادراون
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی دەچێتە شانشینی عومان