بوومەلەرزەیەک ئێندەنوزیای هەژاند

شەیری بکە لە:
بوومەلەرزەیەک ئێندەنوزیای هەژاند

دیمەنی ڕووخانی خانوویێک بەهۆی بوومەلەرزەکەوە. وێنە؛ میدیا جیهانییەکان

ئاڤا نیوز

بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 6.7 پله‌ بەپێوەری ڕێختەر، له‌ کەناراوەکانی ویلایەتی مالوکوی ئیندۆنوزیا ڕوویدا.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ناوەندی جیۆلۆجی ئەمریکا، ئەو بومەلەرزەیەی کە چەقەکەی نزیکەی 180 کیلۆمەتر باشووری ڕۆژئاوای شاری تۆئال لە مالوکو بووە، لە قووڵایی نزیکەی 65.7 کیلۆمەتر تۆمار کراوە.

بەگوێرەی ناوەندەکە، تا ئێستا ھیچ زانیارییەک سەبارەت بە گیانلەدەستدان یان زیانی ماددی بەھۆی بوومەلەرزەکە بڵاونەکراوەتەوە.

زانیاریی زیاتر: دوای بوومەلەرزەکە ھیچ ئاگادارییەک سەبارەت بە ڕوودانی تسۆنامی بڵاونەکراوەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ