لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هونەرمەندێک و دوو چالاکوان لەسەر نەورۆز دەستگیر دەکرێن
- کوردستان
- 2024-03-25

وێنەی هەر سێ دەستگیرکراوەکەی ڕۆژهەڵات، سەرچاوە : ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ
ئاڤا نیوز
ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایدەگەیێنێت، هێزە ئەمنییەکانی ئێران هونەرمەندێک و دوو چالاکوانیان بەهۆی ڕێکخستنی ئاهەنگەکانی نەورۆز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکردوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە: حەسەن کاکەیی، هونەرمەندی ناسراوی بۆکان، بەهۆی خوێندنەوەی سروودی حەماسی لە ڕۆژانی نەورۆزدا، لەلایەن هێزێکی ئیتڵاعاتەوە هێرش کراوەتەوە سەر ماڵەکەی، بەتووندی لێی دراوە و دواتر دەستگیر کراوە.
لەلایەکی دیکەوە: دوێنی یەکشەممە چالاکوان سمکۆ نەسروڵڵاهی، بە تۆمەتی ڕێکخستنی ئاهەنگی نەورۆز لە گوندی "قازڵیان"ی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە، هەروەها چالاکوانێکی دیکەش بە ناوی جەلال خودامورادی لە سنە دەستگیر کراوە.
زانیاریی زیاتر: چالاکوان جەلال خودامورادی ئەمڕۆ ئازاد کراوە، چارەنووس و شوێنی دوو کەسەکەی دیکەش نادیارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 40 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پردێکی جیاواز بۆ سەلامەتی هاتووچۆی هاووڵاتیان دروست دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا لەبارەی نەوت بە کوێ گەیشتوون؟
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا: کێشەی قوتابیانی زانکۆی کەرکووک چارەسەر کراوە