
باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، سەرچاوە: شەفەق نیوز
ئاڤا نیوز
لەلایەن سوودانییەوە هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی وەزیرێکی حکومەتی عێراق بەوەکالەت بکرێتە پارێزگاری کەرکووک، بەڵام ئەم هەنگاوە بەنایاسایی دادەنرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە دوایین دانیشتنی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی کەرکووک، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشنیازی کردووە وەزیرێکی کوردی کابینەکەی ڕابسپێرێت بەوەکالەت پۆستی پارێزگاری کەرکووک بەڕێوەببات.
لێدوانی فەرمی: ڕێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە ئاڤا نیوزی گوت، بەپێی یاسا دەبێت پارێزگار لە ئەنجوومەنی پارێزگا هەڵبژێردرێت و سەرۆکوەزیران تەنها پەسەندی دەکات، هەروەها دیاریکردنی پارێزگار لە دەسەڵاتی ئەودا نییە، بۆیە هەر بڕیارێکی لەوشێوەیە پێچەوانەی یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکانە.
لەلایەکی دیکەوە: قەحتان وەنداوی، بەرپرسی لقی کەرکووکی بەرەی تورکمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت، تاوەکو ئێستا بڕیارەکەمان بۆ نەهاتووە، هەر کاتێک بەدەستمان گەیشت ڕەتی دەکەینەوە، چونکە بەپێی بڕیارەکە نایاساییە و لە دەسەڵاتی سەرۆکوەزیران نییە پارێزگار دیاری بکات.
بۆچی گرنگە: دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ مانگ بەسەر هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، هێشتا پۆستی پارێزگاری کەرکووک یەکلایی نەکراوەتەوە، بەهۆی ئەوەی هەرسێ نەتەوە؛ کورد، عەرەب و تورکمان بە مافی خۆیانی دەزانن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 21 خولەک لەمەوپێش
شەمخانی: زیندووم و ڕۆژی سەرکەوتن نزیکە
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
دوای نوێژی هەینی خۆپیشاندان لە پارێزگانی عێراق دەکرێت
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران هەڕەشەی تووند لە سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بە ناوی مووشەکەکانی پەیام بۆ دۆست و دووژمنانی دەنێریت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
18 حوزەیران
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
18 حوزەیران
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
18 حوزەیران
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
18 حوزەیران
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە نزیک کۆیە دەکەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەكگرتووەكان بەدواداچوون بۆ گرفتە ئیداری و ئەمنییەكانی كەركووك دەكات
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک بۆ ماسیگران؛ هەر کەسێک سەرپێچی بکات سزا دەدرێت
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی گەڕانەوەی ژمارەی هاونیشتمانی کورد لە قوبرس چارەسەر دەکرێت
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
خاوەنی شوێنێکی بارزگانی لە کەرکووک کارمەندێکی کارەبا بریندار دەکات