عێراق لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری گیانلەدەستدان و برینداربوونی چوار سەرباز پێکدەهێنێت
- هەواڵ
- 20 تەممووز

ساتی گواستنەوەی ئەو سەربازانەی کە سەقفی کەرەڤانێکیان بەسەردا داڕما لە ئەنبار بۆ نەخۆشخانە
ئاڤا نیوز
بە فەرمانی سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەبارەی ڕووداوی گیانلەدەستدانی سەربازێک و برینداربوونی سیانی دیکە لە ئەنبار پێکهێنرا.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی شەممە، لەکاتی ئەرکدا سەقفی کەرەڤانێک بەسەر چەند سەربازێکی فەوجی سێی لیوای مەغاویری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جزیرە داڕما، لە ئەنجامدا سەربازێک گیانی لەدەست دا و سیانی دیکەش برینداربوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق ڕایگەیاند: فەرمانمان کردووە لیژنەیەکی بەپەلەی لێکۆڵینەوە پێکبهێنرێت بۆ بەدواداچوون بۆ ڕووداوی شەهیدبوون و برینداربوونی چەند سەربازێک".
وەزیری بەرگریی عێراق دووپاتی کردەوە، هەموو ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەر هەر کەمتەرخەمییەک لە ڕووداوەکە دەگرنەبەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 40 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 40 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پردێکی جیاواز بۆ سەلامەتی هاتووچۆی هاووڵاتیان دروست دەکرێت