دیمەنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی (ئەرشیڤ)
ئاڤا نیوز
بە سەرپەرشتیی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆ دەبێتەوە و تاووتوێی دوو پرس دەكات.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژانی چوارشەممەی هەموو هەفتەیەك كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەکرێت و تایبەت دەبێت بە دوا ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا و جێبەجێكردنی دەقی ڕێككەوتنەکە.
زانیاریی بە دەستهاتوو: بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا میدیا، كۆبوونەوە كاتژمێر (10:00)ی سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە دەستپێدەكات و ماوەی دوو كاتژمێر دەخایەنێت و تاوتوێی ئەم دوو پرسە دەكات.
بڕگەی یەكەم:
پێشهاتەكانی ئەم دواییەی تایبەت بەجێبەجێكردنی دواڕێككەوتن و لەیەكترتێگەیشتنی هاوبەشی هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی كە پەسەند كراوە بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەردوولا سەبارەت بە دۆسیەی مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێم و هەردوو دۆسیەی نەوت و داهاتی نانەوتی و میكانیزم و ڕێككاری تایبەت بە هەنگاوەكانی داهاتووی خستنە باری جێبەجێكردنی بڕگەكانی ڕێككەوتننامەكە لەلایەن وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان و لیژنە هاوبەشەكانی هەردوولا.
بڕگەی دووەم:
خستنەڕووی كۆنووسی كۆبوونەوەی تایبەت بە جێبەجێكردنی دەقی ڕێككەوتننامەی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی بەمەبەستی دانانی میكانیزمی ڕێكخستنی كارەكانی دەستەی پێوانەسازی و كۆنترۆڵی جۆریی هەرێمی كوردستان و گونجاندنی لەگەڵ دەقی ڕێككەوتننامەكە لەبەر ڕۆشنایی بڕیاری پێشووی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەی ژمارە (147)ی 19ی2ی2025، بە نووسراوی سكرتاریەتی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (3461) لە 10ی3ی2025.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 41 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 41 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پردێکی جیاواز بۆ سەلامەتی هاتووچۆی هاووڵاتیان دروست دەکرێت