
ئاڵای کوردستان - ئاڵای عێراق
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەكی باڵا لە حكومەتی عێراق تایبەت بە ئاڤا ئاشكرای دەكات، خەرجكردنی مووچەی مانگی شەشی هەرێمی كوردستان لەسەر ڕاپۆرتی ئەو لیژنە هونەرییانە وەستاوە كە بۆ پرسی داهاتی نانەوتی و هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان پێكهێنراون؛ ئەگەر ڕاپۆرتەكانیان ئەرێنی بێت، ڕاستەوخۆ مووچە ڕەوانە دەكرێت بێ ئەوەی پێویست بە هیچ كۆبوونەوە و بڕیارێكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بكات.
وێنە گەورەكە: بەمەبەستی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی مووچە و هەناردەكردنەوەی نەوت، وەزارەتی دارایی عێراق لە 20ـی تەمموزی 2025، چوار لیژنەی هونەری پێكهێناوە، لیژنەكان ماوەی 15 ڕۆژیان بۆ دیاریكراوە، دوای تەواوبوونی ماوەی دیاریكراو، ڕاپۆرتەكانیان بۆ لیژنە وزارییەكە بەرزدەكەنەوە كە لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق پێكهێنراوە.
ئەركیان چییە
ئەركی ئەو لیژنە هونەرییانە؛ دووبارە ڕێكخستنەوەی داهاتە نەوتی و نانەوتییەكانی هەرێمی كوردستانە كە دوای زانینی بڕەكەی، بەپێی یاسای بودجە لە سەرەتای مانگی پێنجەوە، حكومەتی فیدراڵ بەشی خۆی لێ دیاری دەكات. ئەو لیژنانە گفتوگۆ دەكەن لەسەر لێكنزیككردنەوەی بۆچوونەكان لەسەر جیاكردنەوەی داهاتە فیدراڵییەكان لەگەڵ ئەو داهاتانەی كە ناوخۆیین بە پشتبەستن بە یاسای ئیدارەی سەرچاوەكانی داهات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەك لە حكومەتی فیدراڵ بۆ ئاڤا ئاشكرای دەكات، لەبارەی داهاتی نانەوتی، بە ئەگەرێكی زۆرەوە ڕەنگە تا كۆتایی ئەمساڵ ڕێككەوتنەكە وەك خۆی جێبەجێ بكرێت، واتە هەمان ئەو 120 ملیار دینارەی كە هەولێر و بەغدا لەسەر ڕێككەوتوون، بدرێت.
بۆ پرسی ڕادەستكردنی بڕی 230 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەش؛ وەزارەتی نەوتی عێراق ئێستا دەرفەتی بە هەرێمی كوردستان داوە، تا ئاستی بەرهەمهێنانی كێڵگە نەوتییە زیانلێكەوتووەكان دەگەڕێتەوە ڕێژەی ئاسایی خۆیان، ئەوەش دوای ڕووبەڕووبوونەوەیان بە زنجیرەیەك هێرشی درۆنی.
بۆ ئەم بابەتەش لیژنە هونەرییەكانی هەردوو وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان ڕاپۆرت بۆ لیژنە وزارییەكەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەرز دەكەنەوە.
لەلایەكی دیكەوە: بیانووێكی دیكەی بەغدا ئەوەیە كە هەرێمی كوردستان پشكی خۆی لە بودجەی گشتیدا، زیاتر وەرگرتووە، بۆ چارەسەركردنی ئەو پرسەش لیژنەیەكی هونەریی دیكە لە بەغداوە هاتوون، كاریان دیاریكردنی ئەوە دەبێت كە ئایا هەرێمی كوردستان بەپێی یاسای بودجەی گشتیی سێ ساڵیی عێراق (2023-2024-2025)، بڕی زیاتر لە پشكی خۆی وەرگرتووە یاخود نا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ مووچەی مانگی شەش، هەرێمی كوردستان ڕێكارەكانی پێدانی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بە عێراق دەستپێكردووە، بەڵام بۆ ڕادەستكردنی نەوت، لیژنە هونەرییەكە ڕاپۆرت بەرز دەكەنەوە كە ماوەی دوو هەفتەیان بۆ دیاریكراوە لە ڕۆژی پێكهێنانی لیژنە هونەرییەكانەوە لە 20ـی ئەم مانگەوە، لیژنەكە بەڕاشكاوی باسی لەوە كردووە، لە كاتی ئێستا هەرێمی كوردستان ناتوانێت بڕی دیاریكراوی نەوت بەرهەم بهێنێت.
ئەوەی پێشبینی دەكرێت: هەركاتێك ئەو 120 ملیارە ڕادەستبكرێت و لیژنە هونەرییەكانی دیكەش ڕاپۆرتی خۆیان بدەن و ڕاپۆرتەكانیان ئەرێنی بێت، پێشبینی دەكرێت عێراق مووچەی مانگی شەش ڕاستەوخۆ ڕەوانە بكات، بەبێ ئەوەی پێویستی بە كۆبوونەوە و بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بێت، بەڵام ئەگەر ڕاپۆرتەكانی لیژنەكە نەرێنی بوو یاخود بەجۆرێك لە جۆرەكان تێبینی و سەرنجی تێدا بوو، پێشبینی دەكرێت جارێكی دیكە ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر ئەو پرسە كۆببێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 خولەک لەمەوپێش
دامەزراندنی بانکی نیشتمانی لە هەنگاوەکانی کۆتاییدایە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فەرماندەیی گشتی یەکەی 70 تەقینەوەیەک ڕووی دا و کوژراو و بریندار هەیە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاریی دارایی مانگی هەشتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو بە 40 گەڕەکی دیکەی هەولێر دەگات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان دەرفەتی وەبەرهێنان بە کۆمپانیاکانی ئیمارات دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب