
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتی مانگی شەش کە بڕی 120 ملیار دینارە ئامادەکردووە و چاوەڕێی بڕیارە تاوەکوو بخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان، پابەندییەکانی خۆی بۆ خەرجكردنی مووچەی مانگی شەش جێبەجێکردووە، لیستی مووچەی مانگی شەش و حەوت و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی شەشی ڕادەستکردووە، لە ئێستادا داهاتی نانەوتی ئامادەکردووە و ڕژدە لەسەر جێبەجێکردنی ئەو لێکتێگەیشتنەی لەگەڵ بەغدا کراوە، ئەمە لە کاتێکدایە سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە نوێترین هەڵوێستیدا سەبارەت بە جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی لێكتێگەیشتنەكە ڕایگەیاندووە كە، ڕێككەوتنەكە تەنیا بۆ مانگێك بووە نەك دوو مانگ.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "داهاتی نانەوتی 120 ملیار دینار ئامادەیە، چاوەڕێی بڕیاری سەرووی خۆمان دەکەین، بۆ ئەوەی ڕەوانەی بەغدا بکرێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژانی 16 و 17 ئەم مانگە لێکتێگەیشتنێکی نوێ لە نێوان هەولێر و بەغدا کرا، بەگوێرەی لێکتێگەیشتنەکە دەبوو حکومەتی عێراق مووچەی مانگەکانی شەش و حەوتیش بنێرێت. دوای ناردنی مووچەی مانگی پێنج لەلایەن بەغداوە، چەند لیژنەیەک پێکهێنران و بڕیار بوو لەماوەی دوو هەفتەدا لیژنەكان سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن و پرسەکان یەکلابکەنەوە و مووچەی مانگەكانی تریش بنێرن، بەڵام لیژنەكە نەهاتووە و مووچەش نەنێردراوە.
ئەمەش بزانە: ڕۆژی پێنجشەممە 24ـی 7ـی 2025 و دوای 83 ڕۆژ، بەغدا پارەی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان کە بڕەکەی نزیکەی 974 ملیار دیناربوو و لە سێ ڕۆژدا مووچە دابەش کرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 7 خولەک لەمەوپێش
دامەزراندنی بانکی نیشتمانی لە هەنگاوەکانی کۆتاییدایە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فەرماندەیی گشتی یەکەی 70 تەقینەوەیەک ڕووی دا و کوژراو و بریندار هەیە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاریی دارایی مانگی هەشتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو بە 40 گەڕەکی دیکەی هەولێر دەگات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان دەرفەتی وەبەرهێنان بە کۆمپانیاکانی ئیمارات دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- بزنس
- 7 خولەک لەمەوپێش
دامەزراندنی بانکی نیشتمانی لە هەنگاوەکانی کۆتاییدایە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاریی دارایی مانگی هەشتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لەبارەی زیادکردنی دەرماڵەی مامۆستایان
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تاوەکو ناوەڕاستی ئەم مانگە بەشی یەکەمی پارە گەنمی جووتیاران خەرج دەکرێت
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگەکانی 8 و 9 بەیەکەوە ئامادە دەکرێت
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی نۆ هەزار خانەنشینی کوردستان مووچەی شەش مانگ بەیەکەوە وەردەگرن