بۆچی گەنجانی کوردستان ڕێگای لیبیا و تونس بۆ گەیشتن بە ئەوروپا بەکاردەهێنن؟
- ڕاپۆرت
- 31 تەممووز

ژمارەیەک کۆچبەر کە بۆ گەیشتن بە ئەوروپا ڕێگەی ئاوی بەکاردەهێنن
ئاڤا نیوز
گەنجانی کوردستان وڵاتانی لیبیا و تونس بۆ گەیشتن بە ئەوروپا بەکاردەهێنن، ئاڤا میدیا بەدواداچوون لەسەر شێوازی ڕۆیشتنی گەنجان بەو وڵاتانەدا و ئاستەنگەکانی بەردەم کۆچبەران ئاشکرا دەکات.
وێنە گەورەکە: تونس و لیبیا بوونەتە یەکێک لە ڕێڕەوەکانی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا بە ڕێگای نایاسایی، بەشێک لە گەنجانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە بۆ گەیشتن بە کەناراوەکانی ئیتاڵیا ڕێگای ئەو دوو وڵاتە بەکاردەهێنن، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستگیر دەکرێن و ڕووبەڕووی دۆخی نەخوازراو و ئەشکەنجەدان دەبنەوە.
ئاڤا میدیا مەترسییەکانی بەردەم گەنجان لە کۆچی نایاسایی دەستنیشان دەکات و هۆشدارییان پێ دەدات لەوەی پشت بەم ڕێگایانە نەبەستن.
ئەوەی لە لیبیا دەگوزەرێت
گەنجان بۆ گەیشتن بە لیبیا، دەبێت پابەندی ئەمنی "موافقة الامني" و تکت و ڤیزایان هەبێت، ئەمە زیاتر لە سێ هەزار دۆلاری تێدەچێت، دواتر لەڕێگەی فڕۆکەخانەی هەولێر و بەغداوە دەگەنە قاهیرەی پایتەختی میسر و عەممانی پایتەختی ئوردن، دوای مانەوە بۆ زیاتر لە 10 کاتژمێر بەرەو بەنغازی لیبیا بەڕێ دەکەون، دواتر بەرەو تەرابلوس دەڕۆن و هەوڵی گەیشتن بە کەناراوەکانی ئیتاڵیا دەدەن.
قاچاخچیە کوردەکان لە لیبیا چی دەکەن؟
کاتێک گەنجەکان دەگەنە بەنغازی لیبیا، قاچاخچی لەگەڵ کەسێکی نێو فڕۆکەخانەکە ڕێک دەکەوێت، بە بڕێک پارە بە خێرایی کاری ئەو گەنجانە تەواو دەکات و دەڕۆنە دەرەوەی فڕۆکەخانەکە، لەوێوە ڕێگەی تەرابلوس دەگرنەبەر.
ئاستەنگەکانی بەردەم گەیشتن بە تەرابلوس چین و تێچووەکەی چەندە؟
باوکی یەکێک لەو کۆجبەرە کوردانەی لە لیبیا دەستگیر کرا و گەڕایەوە کوردستان بە ئاڤای گوت: بۆ ئەوەی لە بەنغازییەوە بگەیتە تەرابلوس 35 کاتژمێری دەوێت، 47 بازگەی ئەمنی دەکەونە سەر ڕێگەی کۆچبەرەکان، قاچاخچییەکان لەگەڵ بازگەکان پەیوەندیی دەبەستن، لە هەر بازگەیەکدا بڕی 10 تا 20 دۆلار لە هەر گەنجێک وەردەگیرێت، تاوەکو کێشەیان بۆ دروست نەکرێت، لە دوایین بازگەی گەیشتن بە تەرابلوس، بۆ پشکنینی جۆریی نەخۆشیییەکان نزیکەی 200 دۆلاریان لێ وەردەگرن، بەمەش گەنجەکان زیاتر لە 18 هەزار دۆلار لە ڕێگاکە خەرج دەکەن، هەروەها ڕێگەی ئاوی لە تەرابلوسەوە بۆ گەیشتن بە شوێنی مەبەست نزیکەی حەوت کاتژمێر لە ئاودا دەمێننەوە.
گەنجەکان چۆن دەستگیر دەکرێن؟
قاچاخچییەک لەبارەی دەستگیرکردنی گەنجەکان بە ئاڤا دەڵێت: هەندێکجار قاچاخچییەکان دەکەونە دژایەتیکردنی یەکتر، هەواڵی گرووپەکانی یەکتر بە هێزە ئەمنییەکان و گرووپە چەکدارەکان دەدەن، بەمەش ڕێگە لەو گەنجانە دەگرن و دەستگیر دەکرێن، دەخرێنە نێو زیندانەوە و تووشی دۆخێکی نەخوازاو دەبنەوە، تا دەگاتە ئەوەی گیانلەدەست بدەن، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە تۆمەتیان بۆ هەڵبەستراوە.
تونس
بەشێکی دیکەی گەنجان بۆ گەیشتن بە ئەوروپا ڕێگەی لیبیا بەکاردەهێنن، بەڵام تێچووەکەی لە لیبیا زۆرترە و کەمتر بەرکاردەهێنرێت، بە جۆریک بۆ هەر گەنجێک بڕی زیاتر لە سێ هەزار دۆلار بۆ تکت، ڤیزا و دەرچوون خەرج دەکرێت، هەروەها زیاتر لە 14 هەزار و 500 دۆلار بە قاچاخچی دەدرێت، بەمەش گەنجەکان بۆ گەیشتن بە ئیتاڵیا زیاتر لە 20 هەزار دۆلار خەرج دەکەن، ڕێگە ئاوییەکەش بۆ گەیشتن بە شوێنی مەبەست نزیکەی سێ کاتژمێر و نیوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا میدیا لە بەدواداچوونی بەردەوامدایە، ناو و شوێنی کۆچبەرە کوردەکان ئاشکرا دەکات و پەیوەندیی بە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی عێراق دەکات، تاوەکو کار بۆ گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانە بکرێت.
باکگراوند: بە هەوڵە بەردەوامەکانی ئاڤا میدیا، ڕۆژی 28ـی ئەم مانگە 24 کۆچبەری کورد لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر گەڕێنراونەتەوە هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 9 خولەک لەمەوپێش
دامەزراندنی بانکی نیشتمانی لە هەنگاوەکانی کۆتاییدایە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فەرماندەیی گشتی یەکەی 70 تەقینەوەیەک ڕووی دا و کوژراو و بریندار هەیە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاریی دارایی مانگی هەشتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو بە 40 گەڕەکی دیکەی هەولێر دەگات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان دەرفەتی وەبەرهێنان بە کۆمپانیاکانی ئیمارات دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب