
ئاڤا دیجیتاڵ
نوێنەری یەكێتی ئەوروپا و نوێنەری حكومەتی تاڵیبان لە كابوڵ كۆبوونەوە، بۆ قسەكردن لەسەر پەنابەرە وئاوارەكانی ئەفغانستان، تاڵیبان دەیەوێت لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا ڕێككەوتن بكات تا پەنابەرە ئەفغانییەكان بگەڕێنێتەوە.
چیرۆكە سەرەكییەكە: بۆ یەكەمجار دوای رووخانی حكومەتی ئەفغانستان، ئەمڕۆ لە كابووڵ نوێنەری یەكێتی ئەوروپا و نوێنەری حكومەتی تاڵیبان كۆبوونەوە، بۆ دۆزینەوەی میكانیزمێک بۆ گەڕانەوەی ئەو پەنابەر و ئاوارانەی كە ڕوویان لە ئەوروپا كردووە.
بابەتە ستراتیژییەكان: ئەم كۆبوونەوەیە بۆ قسەكردن بووە لەسەر گەڕانەوەی ئەو پەنابەرانەی لە ئەفغانستانەوە ڕوویان لە وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا كردووە، هەروەها میكانیزمێك رێكدەخرێت كە هەموو لایەنەكان پێكەوە بتوانن كارێک بكەن بەشێكی زۆر لە ئاوارە و پەنابەرەكانی ئەو وڵاتە بگەڕێننەوە.
ئەوروپا نیگەرانە لەو ژمارە زۆرەی پەنابەران كە ڕوویان لە ئەوروپا كردووە، بۆیە لەگەڵ حكومەتی تاڵییباندا لە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتندان بۆ گەڕانەوەی ئەو هاووڵاتییە ئەفغانیانەی ڕوویان لە ئەوروپا كردووە، بەڵام بەمیكانیزمێكی گشتگیر و ورد.
رێككەوتنەكە بەم شێوەیەیە: ئەوروپا ئەو پەنابەرانە دەنێرێتەوە كە لە ئەفغانساتنەوە ڕوویان لە ئەوروپا كردووە، بەڵام دەبێت رێوشوێنێكی باش بگیردرێتەبەر بۆ گەڕاندنەوەیان و مافیان پارێزراوبێت، تاڵیبانیش ئەمەی قبوڵە بەمەرجێك، نوێنەرایەتی خۆیان لە ئەوروپا بكەنەوە و دانیان پێدابنرێت وەك حكومەتێكی فەرمیی.
باگراوند: لە ناوەڕاستی ساڵی 2022 ئەمریكا بە فەرمانی جۆ بایدن، بەتەواوەتی لە ئەفغانستان كشایەوە، دواتر بزووتنەوەی تاڵیبان بەتەواوەتی كۆنترۆڵی ئەو وڵاتەی كرد.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 42 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 42 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پردێکی جیاواز بۆ سەلامەتی هاتووچۆی هاووڵاتیان دروست دەکرێت