
دیمەنی یەکێک لە کەمپەکانی ئاوارەکانی شنگال. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
سەرەڕای تێپەڕبوونی یازدە ساڵ بەسەر جینۆسایدی كوردانی ئێزدی، تا ئێستاش زیاتر لە 290 هەزار ئێزدی لە هەرێمی كوردستان ئاوارەن، ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكانیش دەڵێت، هۆكاری نەگەڕانەوەی سەدان هەزار ئاوارەی ئێزدی بۆ زێدی خۆیان، ناسەقامگیری دەڤەری شنگال و نەبوونی خزمەتگوزاری و بوونی هێزی نایاساییە.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ 11 ساڵ بەسەر ڕووداوی كارەساتباری كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكانی دەڤەری شنگال تێپەڕدەبێت كە جگە لە كوژران و ڕفاندنی هەزاران كەس، دەیان هەزاری دیكەشیان ئاوارەی هەرێمی كوردستان و وڵاتانی ئیقلیمی بوون.
لێدوانی فەرمی: د. دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان ڕایگەیاند: دوای 11 ساڵ لەم کارەساتە تا ئێستا شنگال و دەوروبەری ئاوەدان نەکراوەتەوە و دانیشتووانی بە هۆی ناسەقامگیریی ناوچەکە و نەبوونی خزمەتگوزارییە پێویستەکان و بوونی هێزی نایاسایی، ناتوانن بگەڕێنەوە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی زانیاریی ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دوای هێرشەکانی تیرۆریستانى داعش، هەرێمی کوردستان میوانداری زیاتر لە دوو ملیۆن پەنابەر و ئاوارەی ناوخۆیی کرد کە بەشێکی زۆریان کوردانی ئێزدی بوون، بەگوێرەی ئامارەکانی ڕزگارکردنی ڕفێندراوان تا ئێستا زیاتر لە 290 هەزار ئێزدی لە هەرێمی کوردستان ئاوارەن، لەوانەش 120 هەزاریان لەنێو كەمپەكان و 170 هەزاریش لە دەرەوەی كەمپەكان دەژین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 41 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 41 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پردێکی جیاواز بۆ سەلامەتی هاتووچۆی هاووڵاتیان دروست دەکرێت