
دیمەنی جووتسایدی کەلار دەربەندیخان (ئەرشیڤ)
ئاڤا نیوز
بەشێکی دیکە لە ڕێگای نێوان کەلار-دەربەندیخان تەواو بووە، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوبارەیەوە دەڵێت "99%ی کارەکان تەواوبوون".
وێنە گەورەکە: لە کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕژدی کار لەسەر پڕۆژەکانی ڕێگاوبان کراوە، ئەو پڕۆژانەش کە کارکردن تێیاندا وەستابوو خرانەوە کار، بەتایبەت ڕێگای نێوان شارەکان، لەنێویاندا ڕێگای کەلار-دەربەندیخان، هەولێر-کۆیە.
لێدوانی فەرمی: ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: کارکردن لە ڕێگای کەلار-دەربەندیخان بەردەوامە، بەڵام 99%ی کارەکانیشی تەواو بووە و بە ڕووی شۆفێراندا کراوەتەوە.
- تێچووی جووتسایدی کەلار-دەربەندیخان 136 ملیار دینارە.
لەبارەی دروستکردنی تونێلی دەربەندیخان، ئاگرین عەبدوڵڵا وتی: تاوەکو ئێستا دەست بە کارکردن لە تونێلەکەدا نەکراوە.
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە کارکردن لە جووتسایدی هەولێر-کۆیە، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون ئاماژەی بەوە کرد، کارکردن لە ڕێگاکەدا بەردەوامە و 6%ی کارەکانیشی تەواو بووە، تێچووی پڕۆژەکەش 560 ملیار دینارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێکی خێرا لە وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی تەقینەوەکەی قەڵاچوالان