
دیمەنی باڵەخانەی کۆلێژی تەکنیکی سۆران
ئاڤا نیوز
بهشی ڕاگهیاندن و بازاڕگهری لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران کرایەوە و بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026 دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەتوانن پیشکەشی ئەو بەشە بکەن.
وێنە گەورەکە: کۆلێژی تەکنیکی سۆران سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرە، ساڵی 2001 دامەزراوە و شەش بەشی هەیە و ساڵانە زیاتر لە هەزار و 200 قوتابی لەو کۆلێژە دەخوێنن.
لێدوانی فەرمی: پرۆفیسۆری یاریدەدەر، د. سیروان لەتیف حاجی، ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران بە ئاڤای گوت: بهشی ڕاگهیاندن و بازاڕگهریمان کردووەتەوە و بۆ ئەمساڵی خوێندن دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەتوانن پێشکەشی ئەو بەشە نوێیە بکەن.
- چوار هۆڵی نوێمان کردووەتەوە و مامۆستا و پێداویستی خوێندنمان ئامادەکردووە، بۆ ئەم بەشە پلانی وەرگرتنی 90 قوتابیمان هەیە، 45 بۆ بەیانیان و 45 بۆ ئێواران.
- بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026، دهرچووانی پۆلی 12ی ئامادهیی لهڕێگەی زانكۆلاین دهتوانن داواكاری بۆ خوێندن لهو بهشه پێشكهش بكهن و دهرچووانیشی دهبنه ههڵگری بڕوانامهی دیبلۆمی دوو ساڵه.
زانیاریی زیاتر: کۆلێژی تەکنیکی سۆران ئەم بەشانە لەخۆدەگرێت، "کارگێڕی کار، ژمێریاری، تەکنەلۆجیای زانیاری، پەرستاری، ئافرەتان و لەدایکبوون، شیکاری نەخۆشییەکان" بۆ ئەمساڵیش بەشی ڕاگهیاندن و بازاڕگهری لە کۆلێژەکە دەکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 42 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 42 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پردێکی جیاواز بۆ سەلامەتی هاتووچۆی هاووڵاتیان دروست دەکرێت