وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەک ئاراستەی کەسوکاری قوتابیان دەکات

شەیری بکە لە:
وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەک ئاراستەی کەسوکاری قوتابیان دەکات

دیمەنی قوتابیانی قۆناگی بنەڕەتی. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز


وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوایین وادەی بۆ تۆمارکردنی ناوی منداڵانی لە باخچە و قوتابخانە حکومییەکان ڕاگەیاند، دەڵێت: 'وادەکە لەدوای ئەو بەروارەوە درێژ ناکرێتەوە'.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژی 10-8-2025، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: تۆمارکردنی ناوی منداڵان لە باخچە و قوتابخانە حکومییەکان درێژ ناکرێتەوە، دوایین وادەش بۆ تۆمارکردنی ناوەکان ڕۆژی 20ـی ئاب دەبێت.


بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، هۆکاری درێژنەکردنەوەی وادەکەش، ئەوەیە کە ناوەندەکانی خوێندن کار لە سەر ڕێکخستنەوەی میلاکی مامۆستایان و تۆمارکردنی قوتابیان لە سیستمی 'ئی – پەروەردە' دەکەن، هەروەها هۆبەکانی خوێندنیش جیا دەکەنەوە.


سەبارەت بەو قوتابیانەی کە ناویان لەو ناوەندانەی خوێندن تۆمار کردووە، کە بە تیروپشک کار بۆ وەرگرتنی قوتابیان دەکەن، وەزارەتی پەروەردە دەڵێت: 'ئەگەر دوای تیروپشک ئەو قوتابیانە وەرنەگیران، ئەوا مافیان هەیە کە لە قوتابخانەی سنووری جوگرافی خۆیان تۆمار بکەن.'


باکگراوند: لە 23-7-2025 وەرگرتنی قوتابیان لە ناوەندەکانی خوێندن بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەستیپێکردووە، تا 20-8-2025 پرۆسەکە بەردەوام دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ