
دیزاینی هێڵی شەمەندەفەری هەڵواسراوی بەغدا. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
سەرەڕای لێدوان و بەڵێنە بەردەوامەکانی حکومەتی عێراق، پڕۆژەی شەمەندەفەری هەڵواسراوی بەغدا، تەنیا لە چوارچێوەی ڕاگەیێنراوە ڕۆژنامەوانییەکان و کۆمەڵێک وێنەی گریمانەییدا ماوەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بیرۆکەی پڕۆژەی شەمەندەفەری هەڵواسراوی بەغدا بە فەرمی لە ساڵی 2010 دەستی پێکرد و پارێزگای بەغدا لە چوارچێوەی پلانی فراوانکردنی شاردا پڕۆژەکەی گرتە ئەستۆ، لە ساڵی 2011، پارێزگا گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای ئەلستۆمی فەرەنسی واژۆ کرد، کە یەکێکە لە دیارترین کۆمپانیاکانی جیهان لە بواری گواستنەوەدا، بەمەبەستی ئامادەکردنی ڕاوێژ و دیزاینە سەرەتاییەکان، کە دواتر لە ساڵی 2016 پەسەند کران.
شێوازی جێبەجێکردن: دوای تەواوبوونی دیزاینەکان، شاندێکی کۆمپانیا فەرەنسییەکە سەردانی بەغدایان کرد و پێشنیازێکی داراییان خستەڕوو کە بریتی بوو لە پێدانی قەرزێک بە حکومەتی عێراق بە بڕی 2.5 ملیار دۆلار، بەو مەرجەی لە ماوەی 19 ساڵدا بدرێتەوە، بۆ خێراکردنی کارەکانیش ڕێککەوتن لەگەڵ دوو بانکی نێودەوڵەتی، یەکێکیان کۆری و ئەوی دیکەیان فەرەنسی، کرا.
لێدوانی فەرمی: موسەننا ئەلمەعینی، بەڕێوەبەری توێژینەوە و گەشەپێدان لە ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا، ڕایگەیاند: پڕۆژەکە سەرەتا لە دەسەڵاتی پارێزگادا بوو، بەڵام دواتر ڕەوانەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کرا و ڕۆڵی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا تەنیا بووە چاودێری و یاسادانان.
هۆكاره زانراوهكان: دەستەی دەستپاکی عێراق ئاشکرای کرد، هۆکاری وەستانی پڕۆژەکە دەگەڕێتەوە بۆ کەمتەرخەمی لە داڕشتنی پلاندا و تەواونەکردنی نەخشە و دیزاینە هونەرییە بنەڕەتییەکان لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە، ئەمەش بووەتە ڕێگرێکی سەرەکی لەبەردەم جێبەجێکردنیدا.
لەلایەکی دیکەوە: زەهرا بەجاری، سەرۆکی پێشووی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە پەرلەمان، ڕایگەیاند: هەندێک کەس و لایەن ئاستەنگی بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە دروست دەکەن، چونکە نەدراوە بەو کۆمپانیایەی ئەوان دەیانویست، لە کاتێکدا کۆمپانیایەکی گەورەی جیهانی وەک سیمنزی ئەڵمانی، کە چەندین پڕۆژەی لە عێراق هەیە، ئامادەیی خۆی بۆ کارکردن لەپڕۆژەکە نیشان دابوو .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێکی خێرا لە وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی تەقینەوەکەی قەڵاچوالان