فوئاد حوسێن و باڵیۆزی ئەمریکا تاوتوێی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکەن
- هەواڵ
- 18 ئاب

فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازیی لە ستیڤن ڤەیگن، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کرد
ئاڤا نیوز
بابەتی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان یەکێک بووە لە تەورە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەی نێوان د.فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق و باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق.
چیرۆکی سەرەکی: رۆژی یەکشەممە، فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازیی لە ستیڤن ڤەیگن، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کرد، پرسی کارکردنی کۆمپانیا ئەمریکی و بیانییەکانی کارکەر لە بواری نەوت لە عێراق و هەرێمی کوردستان و هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەیان بووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: لە میانی دیدارەکەدا هەردوولا باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا کرد، بەتایبەتی سەبارەت بە ڕۆڵی کۆمپانیا نەوتییە ئەمریکییەکان کە لە عێراقدا کاردەکەن.
هەروەها باس لە کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان کۆمپانیا نەوتییەکان کرا کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن و ڕێگاکانی چارەسەرکردنیان بۆ ئەوەی بتوانرێت هەناردەکردنی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمەوە دەستپێبکاتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: لە بەشێکی دیکەی دیدارەکە هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە کردووە، باڵیۆز ڤەیگن پێداچوونەوەی بە هەڵوێستی حکومەتی ئەمریکا سەبارەت بە پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 22 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- جیهان
- 22 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت