
ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا - ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا
ئاڤا نیوز
هەموو چاوەکان لەسەر دیداری نێوان ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا و ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینان کە بڕیارە لە ماوەی داهاتوودا بکرێت، بۆ ئەم مەبەستە چوار شوێن پێشنیاز کراون.
وێنەگەورەکە: دوای هەوڵێکی زۆری ئەمریکا، بڕیارە هەریەکە لە سەرۆکی ڕووسیا و ئۆکراینا دوای زیاتر لە سێ ساڵ لە جەنگ و ناکۆکی کۆببنەوە و تەوەری سەرەکی دیدارەکەشیان تاوتوێکردنی جەنگی ئۆکراینایە، بەڵام تاوەکو ئێستا شوێن و کاتی کۆبوونەوەکە دیار نەکراوە.
ئەوەی لەو بارەیەوە دەگوترێت: ئێستا سەبارەت بە شوێنی کۆبوونەوەی هەردوولا ئەگەر بێت و ئەنجام بدرێت پرسیار هاتووەتە ئاراوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی کۆمەڵێک پێشنیاز خراونەتە ڕوو، هاوکات ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا گوتی، کۆبوونەوەکە لە وڵاتێکی ئەوروپیدا دەکرێت و پێشنیازی جنێڤی کرد.
زانیاریی زیاتر: چوار شوێن بۆ کۆبوونەوە ئەگەرییەکە دیار کراون کە ئەمانەن:
1- جنێف
وەزیری دەرەوەی سویسرا پشتڕاستی کردەوە، وڵاتەکەی پارێزبەندی بە سەرۆکی ڕووسیا دەدات ئەگەر سەردانی وڵاتەکەی بکات بۆ دانوستانی ئاشتی، چونکە پووتین فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە لە دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان.
2-ڤییەنا
ڕاوێژکاری نەمسا پێشنیازی ڤییەنای کرد وەک نەریتێکی وڵاتەکەیان لە پێشوازیکردن لە دانوستانی ئاشتی و ڕایگەیاند. ''ئەگەر پوتین بەشداری لە کۆبوونەوەی ئاشتی لە نەمسا بکات، ئامادەیین ڕوونکردنەوە بۆ دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان بدەین سەبارەت بە هاتنی پووتین''.
3- مۆسکۆ
لەبەرامبەردا سەرۆکی ڕووسیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، پێشنیازی ئەنجامدانی کۆبوونەوەکەی لە مۆسکۆ کرد، بەڵام وەڵامی زێلێنسکی ئەرێنی نەبووە و ڕەتیکردەوە گەشت بۆ مۆسکۆ بکات.
4- بودابێست
سەرچاوەیەکی نزیک لە ئیدارەی ترەمپ ئاشکرای کرد، کۆشکی سپی پلانی کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی ئەگەری لە نێوان ترەمپ و پووتین و زێلێنسکی لە پایتەختی هەنگاریا دادەنێت وەک هەنگاوی داهاتوو لە دانووستانەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێکی خێرا لە وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی تەقینەوەکەی قەڵاچوالان