
ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، پلانی داگیرکردنی شاری غەززەی پەسەند کرد کە ئەیال زەمیر، سەرۆک ئەرکانی سوپا، پێشکەشی کردبوو.
وێنە گەورەکە: شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل نزیک دەبێتەوە لە سێ ساڵ و بەهۆیەوە هەزاران کەس کوژراون و نزیکەی دوو ملیۆنی دیکەش ئاوارەبوون. ئیسرائیل ئامادەکاری دەکات بۆ داگیرکردنی تەواوەتی غەززە و گواستنەوەی دانیشتووانی کەرتەکە بەرەو باشوور.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی زە تایمز ئۆفی ئیسرائیل، کاتز دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لەگەڵ سەرۆک ئەرکانی سوپا و فەرماندەکانی سوپادا سەبارەت بە داگیرکردنی شاری غەززە کۆبووەتەوە، ئەم بەیانییە پلانی سوپای بۆ داگیرکردنی شاری غەززەى پەسەند کردووە.
وەک بەشێک لە پلانی داگیرکردنی شارەکە، کاتز، ئامادەکارییەکانی بۆ ڕاگواستنی نزیکەی یەک ملیۆن هاووڵاتی فەلەستینی بۆ باشووری ناوچەکە پەسەند کردووە.
ئاماژە بەوەش کرا کە ناوی هێرشەکانی داگیرکردنی شاری غەززە ناونراوە "گالیسکەکانی شەڕی گیدئۆن''.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێکی خێرا لە وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی تەقینەوەکەی قەڵاچوالان