
دیمەنی ئەحمەد عەبدولعەزیز عەبدوڵڵا، ناسراو بە "ئەبو وەلا عێراقی" لە دادگایەکی ئەڵمانیا. وێنە؛ DW
ئاڤا نیوز
دادگایەکی ئەڵمانیا بڕیاری کۆتایی بۆ دەرکردنی ئەبو وەلا، ئەمیری پێشووی ڕێکخراوی داعش لەو وڵاتە دەرکرد، بەڵام هێشتا دیار نییە ئایا بە کردەوە دیپۆرت دەکرێتەوە بۆ عێراق یان نا.
وێنە گەورەکە: دوای کۆنترۆڵکردنەوەی ژمارەیەک لە شارەکانی عێراق و سووریا و کوژرانی سەدان چەکدار و سەرکردەی ڕێکخراوی داعش، بەشێکیان وڵاتەکەیان جێهشت و بەرەو ئەوروپا کۆچیان کرد. تاوەکو ئێستا بەشێکی زۆریان لەو وڵاتانە ڕووبەڕووی دادگا کراونەتەوە.
لێدوانی فەرمی: گوتەبێژێک بەناوی دادگای کارگێڕی لە شاری دوسلدۆرفی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، بڕیاری دەرکردنەکە یاساییە و تانەی لێ نەگیراوە. پێشتر ئەحمەد عەبدولعەزیز عەبدوڵڵا، ناسراو بە "ئەبو وەلا عێراقی" کە بە ڕەچەڵەک عێراقییە، سزای 10 ساڵ و نیو زیندانیی بەسەردا سەپێنراوە، بە بیانووی بوونی حەوت منداڵی لە ئەڵمانیا سکاڵای دژی بڕیارەکە تۆمار کردبوو، بەڵام دادگا سکاڵاکەی ڕەتکردەوە و جەختی کردەوە کە "بەرژەوەندیی ئاسایشی نیشتمانی" لە پێشینەترە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی گوتەبێژەکە، هیچ نیشانەیەک نییە بۆ ئەوەی ئەبو وەلا وازی لە بیری تووندڕەوی هێنابێت. لەگەڵ ئەوەشدا، بڕیاری دەرکردن تەنیا فەرمانێکی کارگێڕییە بۆ بەجێهێشتنی وڵات، بەڵام دیپۆرتکردنەوەی کردەیی پێویستی بە ڕێکاری دیکە هەیە.
لەهەمان کاتدا: وتەبێژی دادگای کارگێڕی دوسلدۆرف وتی: "دادگا هێشتا چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی لەسەر دۆسیەی پەنابەرییەکەی دەکەن، چونکە "ئەگەری سزای لەسێدارەدان لە عێراق" هۆکارێکی سەرەکییە کە ڕێگرە لە دیپۆرتکردنەوەی.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێکی خێرا لە وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی تەقینەوەکەی قەڵاچوالان